به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌زگای ناسا توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ستێنێت له‌باره‌ی گه‌ردوونناسییه‌وه، هه‌روه‌ها نوێترین نهێنی ئاشكرا كرد له‌باره‌ی مانگ كه هه‌مووانی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نهێنییه‌كی تازه‌ی مانگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ سێشه‌م 23ی نیسان، ده‌زگای ناسا نهێنییه‌كی نوێی له‌سه‌ر مانگ بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش بوونی به‌فره له جه‌مسه‌ره‌كانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناسا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و به وێنه‌یش سه‌لماندویه‌تی، به‌ڵام لای هه‌ندێك له گه‌ردوونناسان بۆته جێی نیشانه‌ی پرسیار و ده‌ڵێن ناسا مانگ به زه‌وی ده‌چێنێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا بڕیاری داوه له ساڵی 2024دا گرووپێك له گه‌ردوونناسانی بنێرێت بۆ جه‌مسه‌ره‌كانی مانگ و توێژینه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و به‌فر و ئاوه‌ی له‌و جه‌مسه‌رانه هه‌یه، به زانینی جۆر و پێكهاته‌كانی به‌فره‌وه ناسا زۆر شتی تر فێرده‌بێت له‌سه‌ر بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.