له‌ژێر چاودێرى پارێزگارى دهۆك، به ئاماده‌بوونى
سه‌رۆكى شاندنى یه‌كێتى ئه‌ورۆپا له كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى ژنان و
نەوجه‌وانى دهۆك دوو پرۆژه‌ى نوێی جێبەجێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، زه‌كى ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازى ژنان و نەوجه‌وانان
له دهۆك به "وشه"ى، راگه‌یاند، بەڕێوه‌به‌رایه‌تى چاسازى ژنان و نەوجەوانان
دوو پرۆژه‌ى نوێی بۆ ژنان و نەوجەوانان جێبەجێ کردووە بۆ ئه‌وه‌ى له رووى جه‌سته‌ى
و ده‌رونییه‌وه راهێنان به گیراوه‌كان بكه‌ن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پرۆژه‌ى یه‌كه‌م پێكدێت له
كردنه‌وه‌ى یاریگایه‌كى وه‌رزشى توپى پێ بۆ نەوجەوانان و كردنه‌وه‌ى مه‌له‌وانگه‌یه‌كى
تایبه‌ت بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ى له‌رووى جه‌سته‌یى
و ده‌رونییه‌وه بگەرێنەوە باری ئاسایی، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى دووه‌میش تایبه‌ته به
په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌و منداڵانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار كراون، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه
له ده‌ره‌وه‌ى چاكسازییه.
به‌پێى قسه‌ى زه‌كى، كردنه‌وه‌ى مه‌له‌وانگه‌ى
ژنان له چاكسازى ژنان و نەوجەوانانى دهۆك ده‌بێته یه‌كه‌مین مه‌له‌وانگه‌ى نێو
چاكسازى له سه‌رانسه‌رى عیراق، له پرۆژه‌كه‌دا كه‌سانى پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند
راهێنان به‌و ژنانه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى توشى هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بن.
له‌نێو چاكسازى ژنان و نەوجەوانان نزیكه‌ى
120 گیراوى ژن و نەوجەوان هەیە و ئەو پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە گیراوان لەڕووی
دەروونییەوە بگەڕێنێتەوە بواری ئاسایی و ئامادەیان بکات بۆ ئەوەی تێکەڵ بە کۆمەڵگە
ببنەوە.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى