بەم شێوەیە ڕێ‌ لە ئارەقكردنەوە بگرە

:: PM:06:47:23/04/2019 ‌
وەرزی هاوین لەش زیاتر گەرم دەبێت و بەهۆی خۆدانەبەر تیشكی خۆر و كەشوهەوای گەرمەوە بەمەیش برێكی زیاتر ئارەق لە لەشەوە دەردەدرێت بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە. ئەم ئارەقكردنەوەیە زۆر كات دەبێتە هۆی شەرمەزاری كەسانی دەوروبەرمان بەهۆی بۆن و تێكچونی رەنگی جلەكانەوە، ئەگەر رۆژانە تووشی ئارەقكردنەوە دەبیت ئەوە چەند رێگایەك هەیە كە رێگە لە دروستبوونی ئارەق دەگرێت پێویستە رەچاوی ئەم چەند خاڵە بكرێت.

یەكەم: سركەی سێو، یەكێكە لە كەرەستەكانی چێشتخانە یارمەتی پاككردنەوە دەدات و بری ئارق كەم دەكاتەوە، بەشێوەیەكی ئاسایی كەمێك سركەی سێو بكەرە سەر پارچە لۆكەیەك و پاشان بۆ ئەو شوێنەی بەكاربهێنە كە بەردەوام تووشی ئارەقكردنەوە دەبێت. وەك بنباڵ و ناو لەپی دەستەكان و پێیەكان، بەشێوەیەكی سروشتی سركەی سێو یارمەتی رێكخستنی pH لەش دەدات و رێگە لە گەشەی بەكتریاكان دەگرێت و كونیلەی ئارەقە رژێنەكان تەسك دەكاتەوە.

دووەم: لە خۆراكی ناتەندروست خۆت بەدوور بگرە، رەنگە حەزت بەوەبێت ژەمێك نانی دەرەوە بخۆیت، زۆر كات ئەو خواردنانەی لە دەرەوە ئامادە دەكرێن زیاتر تیژن ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی برێكی زیاتر ئارەق بكەیتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا ببیتەوە لە جۆری ئەو خۆراكەی كە دەیخۆیت بۆ ئەوەی بزانیت كە چ جۆرە خۆراكێك رێژەی ئارەقكردنەوەت زیاد دەكات لەم كاتەدا پێویستە ئەو خۆراكە كەم بكرێتەوە و لەبری ئەوە پێكهاتەی تر بەكاربهێنرێت.

سێیەم: بەكارهێنانی پەتاتە، رێگایەكی تر بۆ كەمكردنەوەی ئارەقە رژێنەكان ئەوەیە كە پەتاتەی خاو بەكاربهێنرێت وەك شێداركەرەوەیەك، ئەم سەوزەیە تایبەتمەندی تەركردن و مژینی پێكهاتەی تری هەیە، پەتاتەیەك بەشێوەی بازنەی قاش بكە و پاشان بۆ ئەو شوێنەی بەكاربهێنە كە تووشی ئارەقكردنەوە دەبێت بەجێی بهێڵە تا وشك دەبێتەوە، رێگایەكی تر بۆ بەكارهێنانی پەتاتە ئەوەیە كە ئاوی پەتاتەكە جیابكرێتەوە لە رێگەی پارچە لۆكەیەكەوە ئەو شوێنەی پێ تەر بكرێت كە تووشی ئارەقكردنەوە دەبێت بەم شێوەیە رێگە لە دووبارە ئارەقكردنەوە دەگرێت.

چوارەم: بەردەوام بە لە وەرزشكردن، وەرزشكردن یارمەتی رێكخستن و كەمكردنەوەی ئارەقی زیاد لە پێویست دەدات، وەرزشكردن یارمەتی دەدات كە بری ئارەقكردنەوە كەم ببێتەوە و بەرهەمهێنانی كەم بكاتەوە، ئەگەر كێشی زیادت هەڵگرت ئەوە برێكی زیاتر چەوری لەش دەسوتێنرێت و بەم شێوەیەش بەرهەمهێنانی ئارەق كەم دەبێتەوە بەهۆی كەمبوونەوەی كێشی لەشەوە.

پێنجەم: بەكارهێنانی چای رەش، خواردنەوەی چایی رەش یارمەتی رێكخستنی ئارەقە رژێنەكان دەدات و كار دەكاتە سەر ئەو بەشانەی لەش كە زیاتر تووشی ئارەقكردنەوە دەبن. دوو كیسە چایی رەش بهێنە پاشان بیكە ئاوی گەرمەوە هەتا بەتەواوی رەنگ دەداتەوە و دواتر دەستەكان یان پێیەكان بكە ناو چا رەشەكەوە بۆ ماوەی 15 خولەك پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ. ئەگەر بۆ بنباڵەكانت بەكارت هێنا كیسەیەك چا تەر بكە و پاشان بۆ ماوەی 15خولەك لەژێر باڵت دایبنێ بەم شێوەیە بەرهەمهێنانی ئارەق لەو ناوچەیە كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد