ژنى دووگیان زیاتر تووشی له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن ده‌بێت زۆر كات ئه‌و ژنانه‌ى كه زیاتر گۆشت ده‌خۆن ئاره‌زووی خواردنیان كه‌م ده‌بێته‌وه له‌چاو ئه‌و ژنانه‌ى كه برێكی زیاتر سه‌وزه و میوه ده‌خۆن له بری ژه‌مه قورسه‌كان. به‌پێی شاره‌زایانی پزیشكی ئه‌و ژنانه‌ى كه زیاتر سه‌وزه ده‌خۆن كۆرپه‌له‌كانیان زیاتر ته‌ندروست ده‌بن له چاو كه‌سانی گۆشت خۆردا، چونكه برێكی زیاتر
پێكهاته‌ی خۆراكی له دایكه‌وه وه‌رده‌گرن.
له راستیدا، له‌دایكبوونی كۆرپه‌له به‌شێوه‌یه‌كی دروست زۆر گرنگه، شاره‌زایان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێكهاته‌ی خۆراكی كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌له، چونكه ئه‌و خۆراكه‌ی كه دایكه‌كه ده‌یخوات به‌هه‌مانشێوه كۆرپه‌له هه‌مان خۆراك وه‌رده‌گرێت، كه‌می پێكهاته‌ی كۆرپه‌له ره‌نگه ببێته هۆی ناكامی له دایك بوون یان دروستبوونی گرفت له‌كاتی له‌دایكبووندا.
پێویست ناكات له قۆناغه‌كانی دووگیانی‌دا ته‌نیا سه‌وزه و میوه بخورێت به‌ڵكو خواردنی گۆشتیش به‌سووده بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێك كانزاو ڤیتامین كه بۆ كۆرپه‌له پێویستن، بۆنمونه گرنگترین ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه پێویستن بۆ كۆرپه‌له ڤیتامین B12 و ئاسنه. ئاسن گرنگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خانه‌ی خوێنی سوور و ڤیتامین B12 پێویسته بۆ په‌ره‌سه‌ندنی سیسته‌می نیگه‌رانی كۆرپه‌له.
زۆر كات ئه‌و ژنانه‌ى كه زیاتر سه‌وزه‌وات ده‌خۆن له بری به‌رهه‌مه گیانلهبهریهكان زیاتر تووشی كه‌می ئه‌م دوو پێكهاته‌یه ده‌بنه‌وه، چونكه ڤیتامین B12 به رێژه‌یه‌كی زۆر له به‌رهه‌مه گیانلهبهرییهكاندا هه‌یه بۆیه پێویسته له هه‌مان كاتدا پێكهاته‌ی رووه‌كی و گیانلهوهری بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامین و كانزایانه له له‌شدا روونه‌دات.
یه‌ك رێگا هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئاسن و دروستبوونی خۆراكه سووره‌كانی خوێن له رێگه‌ی خواردنی ئه‌و سه‌وزانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن وه‌كو دانهێڵهی ته‌واو، پاقله‌مه‌نیه‌كان و چه‌ره‌زات و تۆوه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆژانه بخورێت.
بۆ ئه‌وه‌ی مژینی ئاسن باشتر بێت ئه‌وه پێویسته ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه برێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایه، چونكه به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان بوونی ڤیتامین سی یارمه‌تی باشتر مژینی ئاسن ده‌دات وه باشتر وایه خۆت به‌دوور بگیرت له خوارنه‌وه‌ی قاوه و چا چونكه رێگه له مژینی ئاسن ده‌گرن. بۆ ئه‌وه‌ی بری زیاتری ڤیتامین B12 به‌ده‌ست بهێنرێت پێویسته زیاتر كوارگ و شیری سۆیا و دانهێڵهكان بخورێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی خۆراكی له له‌شدا هاوسه‌نگ بێت به‌تایبه‌تی له‌و ژنانه‌ى كه زیاتر سه‌وزه‌وات ده‌خۆن پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بری زیاتری ئاسن و ڤیتامین B12 .به‌ڵام پێویسته له دوایی له دایك بوونی كۆرپه‌له خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی دروست بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه زیاده‌ی كه دروست بووه كه‌م بكریته‌وه له رێگه‌ی خۆراكی دروسته‌وه.