دوێنێ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا ئه‌و لێخۆشبوونه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه به هه‌شت وڵاتى دنیاى دابوو بۆئه‌وه‌ى له هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌یش بڕیارێكه فرانس پرێس جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى به ئاسان نازانێت به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت ئه‌وانه‌ى ئه‌و بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه هاوپه‌یمان و دۆستى ئه‌مه‌ریكان.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ زه‌حمه‌تى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره ده‌دات كه دوێنێ ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى كڕیارانى نه‌وتی ئێران داویه‌تى، فرانس پرێس ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا كۆششه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وپه‌ڕى گوشار به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێ، كه ره‌نگه ئه‌مه گرژى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى لێ بكه‌وێته‌وه.
دوێنێ 22ى نیسان كۆشكى سپى راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه " ده‌بێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران سفر بكرێت" به‌مه‌یش ده‌سه‌ڵاتى ئێران له داهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت.
به پێى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریكا داویه‌تى له مانگى ئایارى داهاتووه‌وه حه‌وت وڵات بۆیان نییه نه‌وت له ئێران بكڕن، ئه‌وانیش بریتین له هیند و توركیا و ژاپۆن و كۆریاى باشوور و تایوان و یۆنانن، له‌گه‌ڵ چین.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ته‌نیا چین نه‌بێت زۆربه‌ى وڵاته‌كه‌ى تر هاوپه‌یمان و دۆستى نزیكى ئه‌مه‌ریكان. سه‌باره‌ت به چین ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسان نییه چونكه ئه‌م وڵاته ئێسته گفتوگۆیه‌كى بازرگانى هه‌ستیارى له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌یه. هیندیش ته‌نیا له %10ى پێویستیه نه‌وتییه‌كانى له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه كه‌مه‌یش هیند به هاوپه‌یمانى ستراتیژى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و سێیه‌م كڕیارى نه‌وتى ئێرانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه بڕیاره‌كه‌یان سه‌رجه‌م وڵاته‌كان ده‌گرێته‌وه، دوێنێ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ركیا به زمانێكى هه‌ڕه‌شه‌وه گوتى "ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ند نه‌بن ئه‌وا سزا ده‌درێن، ئێمه مكوڕیین له سه‌ر ئه‌وه‌ى سزاكان جێه‌جێ بكرێن".
توركیا و كۆریاى باشوور نیگه‌رانى خۆیان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕى، ئه‌م دوو وڵاته‌یش به دوو هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێن. مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ڵێ " ئێمه له‌گه‌ڵ سزادانى تاك لایه‌نه نیین". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریای باشووریش ده‌ڵێ "هه‌موو كۆششێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لێخۆشبوونه‌كه نوێ بكرێته‌وه".
هیند كه به یه‌كێك له هاورده‌كارانى نه‌وتى ئێران داده‌نرێت، پێوه‌ندییه‌كى گه‌رموگوڕى له‌گه‌لچ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌ڵام هیند له مه‌سه‌له‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هێنده ته‌با نییه و به قه‌د ئه‌مه‌ریكا ئێران به‌سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نازانێ، به‌رپرسانى هیند ده‌ڵێن ئێمه تاوتوێى لێكه‌وته‌كانى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین.
هه‌موو ئه‌و مشتومڕانه له باره‌ى سزادانى ئێرانه و ئێرانیش هه‌ڵویستى نه‌گۆڕه و سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به نایاسایى ده‌زانێ. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئایارى ساڵى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه كه له ساڵى 2015 واژووى كردبوو. دواى ئه‌مه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى كرد به سه‌پاندنى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران.
سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند دواتر له مانگى تشرینى دووه‌م كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند، به‌ڵام ئه‌و كات هه‌شت وڵاتى له سزاكان جیاكرده‌وه، ده‌رفه‌تى پێدان تا شه‌ش مانگ له هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بن، له‌ماوه‌ى رابروودیش گرنگتر هێزى به‌رگرى ئێرانى خسته تیرۆره‌وه كه ئه‌ویش سوپاى پاسدارانه، دوێنێش دوایین ده‌رفه‌تى به هه‌شت وڵاته‌كه دا كه مانگى ئایارى داهاتووه.
له مانگى ئایارى 2018وه بۆ مانگى ئایارى 2019 ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند كه له مێژووى ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ى نییه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه سزاكانى تایبه‌ت به كه‌رتى نه‌وت له هه‌موو سزاكانى تر زیاتر كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ناوخۆى ئێران و ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ده‌بێت.
به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه داهاتى نه‌وت %40ى كۆى داهاتى ئێران پێكده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران به خاڵى سفر بگات ئه‌وا مانای وایه ئه‌م وڵاته له %40 داهاتى له ده‌ست ده‌دات، كه خۆى بارودۆخى ئابروورى خراپه.
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش پێشبینى ده‌كرێت، رێژه‌ى خسته‌ڕووى له بازاره‌كانى دنیا كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان به‌رز بێته‌وه، ئه‌م لێكه‌وته‌یش به خواستى ئه‌مه‌ریكا نییه، بۆیه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر یه‌كه له ئیمارات و سعوودیه ئه‌م كه‌موكوڕییه پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه له خسته‌ڕووى نه‌وت له بازاڕه‌كان دروست ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌م رووداوانه وا ده‌كات پێشبینى بكرێت له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى جوڵه‌ى هه‌وڵى سیاسى و دیپلۆماسى بدرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر ده‌رفه‌تێك به هاوپه‌یمانه‌كانى بدات.