تا ئێسته دیار نییه كه‌ى کتێبی خۆشەویستیی لە سەردەمی شێرپەنجەدا بڵاو دهکریتەوە، به‌ڵام ئه‌مه نوێترین کتێبی نووسەر و ڕۆژنامەنووس ستیڤان شەمزینییە، له فه‌یسبووكى خۆى ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه به‌م زووانه له ئاهه‌نگێك به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس ستیڤان شەمزینی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى کتێبی خۆشەویستیی لە سەردەمی شێرپەنجەدا نووسیویه‌تى، "مۆنۆلۆگێکە لەنێوان خۆم و مندا، تەنیا باس لە خۆشەوسیتیی ئەبستراکت ناکات، تێدەپەڕێت بۆ قسەکردن لەسەر کۆمەڵێک کۆنسێپتی تری وەک جەستە و مەرگ و ژیان و بەکاڵابوونی مرۆڤ و شارستانی نوێ و عەقلی ئامێری و ڕەخنەگرتن له مۆدێرێنێتە".
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەههریهكه له شاره‌كانى هەڵەبجه و سلێمانی و گەرمیان ڕێوڕه‌سمى بڵاوکردنەوە بۆ کتێبی خۆشەویستی لەسەردەمی شێرپەنجەدا بکرێت.
ستیڤان ئەحمەد سه‌ید علی ناسراو بە ستیڤان شەمزینی، لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1996 لەبواری ڕۆژنامەوانییدا کار دەکات، ماوەی چوار ساڵ تا ساڵی 2000 پێشکەشکار و بێژەر بووە لە ڕادیۆی حزبی کۆمونیست، ماوەی هەشت ساڵ کادری حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی بووە، ئەندامانی فیدراسیۆنی جیهانى ڕۆژنامەنووسانە، ستیڤان شەمزینی لە شاری ستۆکهوڵم ـ سوید نیشتەجێیه.