ئەلیسا نوێترین به‌رهه‌مى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:08:24:23/04/2019 ‌
گۆرانیبێژى ناودارى لبنانی ئەلیسا له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "كرهنی" بڵاو کردەوە، كه‌ تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ 626,012 بینه‌رى هه‌بووه‌.

ئەم گۆرانییە یەکێكە لە تراکەکانی ئەلبوومی "إلى كل اللی بیحبونی" لە دەرهێنانی ئەنجی جەمالە، تێکستی عەلی مولی و ئاوازی فەزل سلێمانە و کەمیل خوری کاری دابەشکردنی بۆ کردووە.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌یى بووه‌ته‌ جێى خواس و باسى هه‌وادارانى به‌هۆى هه‌ندێك له‌ رشووتى ناو دیمه‌نه‌كانییه‌وه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌وهۆیه‌وه‌ زۆرترین بینره‌ بۆخۆى له‌م هه‌فته‌یه‌دا تۆمار بكات.

ئلیسا له‌ ساڵی 1972 له‌ وڵاتی لبنان له‌دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1998 وه‌ ده‌ستی به‌گۆرانیگوتن كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم ڤیدیۆكلیپه‌، ناودارتین گۆرانیبێژی لبنانه‌، به‌ خانمی هه‌ستی پڕ عیشق ناسراوه‌.



وشە - محەمەد میران