ڤه‌نزوێلا به وڵاتى شاجوانه‌كان ناسراوه، له مێژووى شاجوانانى دنیا تا ئێسته حه‌وت شاجوان خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلان، ئێسته به هۆى خراپى بارودۆخى ئابوورى كچانى ئه‌م وڵاته قژه‌كانى خۆیان بۆ نان ده‌فرۆشن.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕى "
یۆرۆنیوز "بڵاوكراوه‌ته‌وه، كچانى ڤه‌نزوێلا بۆ په‌یداكردنى نان و خۆراك په‌نایان بردووته به‌ر فرۆشتنى قژیان، له به‌رانبه‌ر چه‌ند دۆلارێك كه‌زى و په‌رچه‌میان ده‌فرۆشن.
ماڵپه‌ڕه ئه‌وروپییه‌كه باس له‌وه ده‌كات كڕیاره‌كانى ئه‌و قژانه. ژنانى ده‌وڵه‌مه‌ندن كه به‌دواى جوانى ده‌گه‌ڕێن، له برى قژى ده‌ستكرد ئه‌و قژه راسته‌قینانه به‌كارده‌هێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ند كچێكى ڤه‌نزوێلا قسه‌یان كردووه و باسیان له‌وه كردووه بڕى 100 دۆلار یان زیاتریان له به‌رانبه‌ر فرۆشتنى قژیان ده‌ستده‌كه‌وێ.
جیا له‌مه‌یش ده‌ستبه‌رداربوونى قژیان خه‌رجییه‌كیان كه‌م ده‌كاته‌وه. یۆرۆنیوز نووسیویه‌تى كڕینى شامپۆ و سابوونى تایبه‌ت به شووشتنى قژ نزیكه‌ى مووچه‌ى مانگێكى ده‌وێ.
ڤه‌نزوێلا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه به وڵاتى شاجوانان ناسراوه، چونكه له ساڵانى رابردوودا حه‌وت شاجوانى دنیا خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلا بوون.
ماوه‌یه‌كه چه‌ند سزایه‌ك به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا سه‌پێنراوه بۆیه خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته له بارودۆخێكى سه‌خت ده‌ژین.