گۆرانیبێژى لاوى یەریڤان نورەدین له پێگهى تایبهتهى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك ئاشكراى كردووه كه سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیە و بەم نزیکانە بڵاوى دهكاتهوه.
گۆرانییەکە لە ئاواز گۆرانیبێژ مەریوان سەفادینە، تێکستەکەی شەپۆل نوسیوویەتی ئەرەنج و میکس و ماسترینی لەلایەن شادمیر نامۆوە کراوە، دیار کوردۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپەکەدا کە لەلایەن سومیت پرۆدەکشنەوە بەرهەم دەهێنرێت، یەریڤان لهبارهى بهرههمه تازهكهیهوه نووسیوویهتى: "ئەم بەرهەمەم زۆر خۆشەویستە لای خۆم و بەهیوام لای ئێوەش بەهەمان شێوە بێت".
یەریڤان نورەدین لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی گرووپی میوزیکی لوڕ بووە، یەکەم بەرهەمی بەناوی "نەجوو" هەر بە زاراوەی کەلهوری بڵاو کردووەتەوە، جگە لەوەیش وەک ئەکتەر لە درامای گەردەلوول ڕۆڵی بینیوە.