بۆ دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن ئەو سەڵاتە بخۆن

:: PM:10:04:23/04/2019 ‌

بەرزی پەستانی خوێن لە نەخۆشییە بڵاوەكانە كە بارگرانی دەخاتە سەر دڵ بۆ پاڵنان بە خوێن لەناو لوولەكانی خوێندا و لە هۆكارەكانیشی رارایی و خراپی سیستەمی خۆراك و كەمجووڵەكردن و زیادبوونی كۆلیسترۆڵی خراپە لە لەشدا. 

زۆرێك بۆ چارەسەركردنی بەرزی پەستانی خوێن پەنا بۆ دەرمان دەبەن، ماڵپەڕی "دەیلی هێڵس"ی تەندروستی چارەسەرێكی سیحراوی و سروشتی بۆ ئەو نەخۆشییە مەترسیدار و بێزاركارە خستووەتە روو، هەروەها بۆ رزگاربوون لە كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كە دەبێتە هۆی داخرانی خوێنبەرەكان، ئەویش سەڵاتەی خەیار بە سیرە. 

سوودی سەڵاتەی خەیار بەسیر ئەوەیە كە خەیار دەوڵەمەندە بە ئاو و ریشاڵەكان و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم كە یارمەتی هاوسەنگكردن لە نێوان بڕی سۆدیۆم لە خانەكانی لەش دەدەن كە بەرزبوونەوەی رێەكەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان.

لەلایەكی تر ئەو ریشاڵانە پەستانی خوێن رێكدەخەن و یارمەتی كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێن دەدەن، هەروەها دژی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە كار دەكات جیا لە كاركردنی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش.

هەرچی سیرە، توێژینەوەكان دەڵێن كە گیراوەی "ئەلیسین"ی تیادایە كە وەك دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێن كار دەكات، هەروەها وا دەزانرێت كە سیر رێگری لە دروستبوونی هۆڕمۆنی "ئەنجۆتسین2" دەكات كە دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی لوولەكانی خوێن و بەوەیش یارمەتی هێوربوونەوەی دەدات، جیا لە رۆڵی سیر بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆلی خراپ لە خوێندا. بۆ ئامادەكردنی ئەو جۆرە سەڵاتەش دەبێت سێ كوز سیری فرێش پارچەپارچە بكرێت لەگەڵ دانەیەك خەیار و لەگەڵ كەوچكێكی گەورە و نیو لە سركەی سێو و كەوچكێكی بچووك ئاو تێكەڵ بكرێن. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل