له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی فڕۆكه‌وانیدا، فڕۆكه‌یه‌كی چینی له ساڵی 2017 له شوێنی خۆی هه‌ڵفڕی و ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد، كه‌چی له ساڵی 2016 گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست!
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێڵی ئاسمانیی چین، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی ژماره 890، له فڕۆكه‌خانه‌ی شانگهای له سه‌عات 12:10ی شه‌وی سه‌ره‌تای ساڵی 2017 هه‌ڵفڕی، كه له‌و كاته‌دا 10 خوله‌ك بوو ساڵی نوێ ده‌ستی پێ كردبوو، كه‌چی كه گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست واته فڕۆكه‌خانه‌ی سان فڕانسیسكۆ له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاته له‌وێ سه‌عات 6:45ی ئێواره‌ی دوا رۆژی ساڵی 2016 بوو، واته ئه‌و كاته له ئه‌مه‌ریكا هێشتا ساڵی 2016 بوو.
هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازیی كاتی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا، كه چین ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی زه‌وی و به‌مه‌ش زووتر له ئه‌مه‌ریكا ساڵی تێدا نوێ ده‌بێته‌وه، كه‌چی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته رۆژئاوای زه‌وی و چه‌ند سه‌عاتێك دواتر رێكه‌وته‌كه‌ی تێدا ده‌گۆڕێت و كاتی ئه‌وێ جیاوازه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر به هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ساڵانه ده‌توانن دووجار به‌شداری ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی فڕۆكه چینییه‌كه گه‌شت بكه‌ن، واته له هه‌ردوو لای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای زه‌وی، ده‌توانن ئاهه‌نگی خۆیان بگێڕن و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش جه‌ژنی سه‌ری ساڵ بێت.