وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 و ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش ڕه‌تی بكاته‌وه فڕۆكه‌ی ئێف 35 به ئه‌نكه‌ره بفرۆشێت، ئه‌وا توركیا هه‌نگاو بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی تر وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئێف 35 ده‌هاوێژێت.
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی ڕووسی گوتی، بۆچی نه‌توانین سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی ڕووسی بكڕین، ئێمه پێویستمان به سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانییه، بۆیه سوورین له‌سه‌ر كڕینی ئێس 400، له‌باره‌ی گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35یش، ئێمه هاوبه‌شین له‌و پرۆژه‌دایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا په‌شیمان ببێته‌وه و سیناریۆیه‌ك دروست بكات، ئه‌وا ئێمه پێویستمان به‌و جۆره فڕۆكه‌یه نابێت و جێگره‌وه‌ی ئێف 35 له وڵاتی تر ده‌كڕین.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی كڕینی ئێف 35 هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌وا ئه‌نكه‌ره به ته‌واوی ڕوو له ڕووسیا ده‌كات و نوێترین و پێشكه‌وتوترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری سوخۆی له ڕووسیا ده‌كرێت.
میدیاكانی توركیایش وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر واشنتن، ماوه‌یه‌كه به چڕی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته ئه‌نكه‌ره له گرێبه‌ستی كڕینی ئێف 35 په‌شیمان ببێته‌وه و فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوخۆی 57 له ڕووسیا بكڕێت.