باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ ئاشكرای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری وڵاته‌كه‌ی له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كات، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ جموجۆڵه‌كانی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێك ده‌درێته‌وه و مۆسكۆ به هه‌ڕه‌شه‌كردن له خۆی ناوی ده‌بات.
جۆن هانتسمان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ڕووسیای فیدرال له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، شه‌شه‌م كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌و ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌نگاو ده‌نێت، كه هه‌ڵگری 100 هه‌زار تۆن له چه‌ك و مووشه‌ك و كه‌لوپه‌لی جه‌نگییه.
هانتسمان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه واشنتن به ڕژدی له ڕووسیا و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و گفتوگۆكانی نێوانمان ده‌گات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویستی به‌وه‌یه بۆ پاراستنیه اوپهیمانهكانی ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتر له ناوچه‌كه بكات و پێویسته ڕووسیایش چالاكییه‌كانی بوه‌ستێنێت و له تێكدانی ئاسایش و ئارامی دنیا.
به گوێره‌ی قسه‌كانی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ڕووسیا، كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌گاته ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هه‌ڵگری 100 هه‌زار تۆن له چه‌ك و كه‌لوپه‌لی جه‌نگییه و ئه‌مه‌یش وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر ڕووسیا به كار ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و كه‌شتییه فڕۆكهههڵگرهی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ژماره‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ده‌ریاكه ده‌گاته هه‌شت كه‌شتی جه‌نگی وێرانكه‌ر.