هه‌وكردنى جومگه‌كان حاڵه‌تێكه تووشى جومگه‌كانى له‌ش ده‌بێت كه زیاتر تووشى ئاوسان و ره‌قبوون ئازار ده‌بنه‌وه، ئه‌م نه‌خۆشیه باوه له زۆر كه‌سدا رووده‌دات و زیاتر به ده‌رمانى دژه هه‌وكردن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ندان ده‌رمانى سروشتى هه‌یه كه چاره‌سه‌رێكى گاریگه‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى جومگه‌كان.
چۆن
زه‌نجه‌فیل كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وى ئازارى هه‌وكردنى جومگه‌كان؟
به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ییه‌ى كه له زانكۆى میامى ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانى زه‌نجه‌فیل و نه‌خۆشى هه‌وكردن ده‌ركه‌وت كه توانایى دژه هه‌وكردنى هه‌یه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا زه‌نجه‌فیل درا به 247 نه‌خۆش به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى هه‌وكردنى جومگه‌ى ئه‌ژنۆكان بووبون له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت زه‌نجه‌فیل توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ره‌قبوون و ئازارى ئه‌ژنۆكانى هه‌یه به رێژه‌ى %40 هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
زه‌نجه‌فیل چ كاریگه‌ریه‌كى هه‌یه له‌سه‌ر له‌ش؟
زه‌نجه‌فیل تایبه‌تمه‌ندى دژه برین و دژه هه‌وكردن و چالاكى دژه‌ئۆكسیدى تێدایه و تایبه‌تمه‌ندى ئازار كوژى هه‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له‌لایه‌ن بنكه‌ى ده‌رمانى سروشتى پزیشكانى ئیسرائیل له شارى نیویۆرك دۆزراوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م: زیادكردنى زهنجهفیلى تازه له ژه‌مه خۆراكیه‌كاندا، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ییه‌ى كه له زانكۆى جۆرجیا ئه‌نجام درا ده‌ڵێت به‌كارهێنانى كه‌وچكێك زهنجهفیلى وردكراو ئازارى ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه. ده‌توانرێت ئه‌م كه‌وچكه زه‌نجه‌فیله له ژه‌مه خۆراكیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت یان له دروستكردنى زه‌ڵاته‌دا به‌كاربهێنرێت، ده‌توانین زهنجهفیلى رۆژانه له ژهمهخۆراكییهكاندا به‌كاربهێنرێت یان له‌گه‌ڵ رۆن سوور بكرێته‌وه و له دروستكردنى شۆربادا به‌كاربهێنرێت.
دووه‌م: خواردنه‌وه‌ى زه‌نجه‌فیل، دوو كه‌وچك ئاوى لیمۆى گووشراو، یه‌ك كووپ ئاو، یه‌ك به‌شى بچووك زهنجهفیلى پاككراو، یه‌ك كه‌وچكى چا هه‌نگوین، له ده‌فرێكدا كووپه ئاوه‌كه بكوڵێنه و پاشان زهنجهفیلهكهى بۆ زیاد بكه بۆ ماوه‌ى 10 خولهك هه‌ردووكى پێكه‌وه بكوڵێنه دواتر بیپاڵێوه پاشان دوو كه‌وچك ئاوى لیمۆكه و هه‌نگوینه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه و بیخۆره‌وه، باشتر وایه رۆژانه دوو بۆ سێ كووپ له‌م گیراوه‌یه بخۆیته‌وه.
سێیه‌م: شێلان به زه‌ینى زه‌نجه‌فیل، زه‌یتى زه‌نجه‌فیل پێكهاته‌ى دژه هه‌وكردنى تێدایه و كاریگه‌رى ئازار كوژى هه‌یه. یارمه‌تى حه‌سانه‌وه‌ى هه‌وكردنى جومگه‌كان ده‌دات وههڵئاوسان و ره‌قبوونى ده‌ماره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.