ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ته‌نیا له‌م پارێزگایه‌ باران ده‌بێ

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێكی باران له‌ناو پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و كه‌ركووك نابێ و ته‌نیا له‌ دهۆك بارانێكی كه‌م ده‌بێ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان، له‌ هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌رده‌كه‌ون. له‌ سلێمانی ساماڵ ده‌بێت و پاشان بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت. له‌ كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ. له‌ دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و دواتریش بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌.

پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان حه‌وت تا 23 پله‌ی سیلیزیدا ده‌بن.

سبه‌ی پێنجشه‌م 25ی نیسان، له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور په‌یدا ده‌بن. له‌ كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ. له‌ دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ره‌كه‌ی زیاتره‌.

پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان هه‌شت تا 24 پله‌ی سیلیزیدا ده‌بن.

بڕی بارانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوو.



وشە - ڕێناس شابان


AM:10:51:24/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌