باندێكی مادەی هۆشبەر لە هەولێر گیران

:: AM:11:30:24/04/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردۆتەوە، باندێكی كێشانی مادەی هۆشبەر گیراون كە لەكاتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا گرتویانن.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست، لەكاتی هەڵمەتێكی پشكنیندا توانیان سێ كەس بگرن لەو كاتەی سەرقاڵی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر بوون.

هندرێن خەسرەو ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست  رای گەیاندووە، توانیویانە سێ بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بگرن، هەروەها ئێستە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندكردنیان بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەرەكان.

لە هەرێمی كوردستان كێشانی مادەی هۆشبەر بۆ ساڵی 2018 زیادی كردووە و لە ڕابردووش هێزە تەناهییەكان چەندین گروپی بازرگانی مادەی هۆشبەریان گرتووە.

لە ساڵی 2016 ئەو كەسانەی بە كێشانی مادەی هۆشبەر و مامەڵكردن گیرابوون ژمارەیان 533 كەس و لە ساڵی 2017 ئەو ڕێژەیە بەرز بۆوە بۆ 658 کەس.





وشە - رامیار جەواد