تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین ئەپدەیتدا تایبەتمەندییەکی سوودبەخشی زیاد کردووە کە ئەویش ئاگادار کردنەوەتە لە هەژمارە هاککراوەکان.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەری "
thesun" بڵاو کراوەتەوە، باس لە نوێترین تایبەتمەندی ئینستاگرام دەکات و ئاماژەی پێ داوە، ئینستاگرام لە نوێترین ئەپدەیتدا تایبەتمەندییەکی زیاد کرد کە لەرێیەوە دەتوانی ئەو هەژمارانە دیاری بکەیت کە هاککراون یان سیستەمی سکامیان لەسەرە.
ئەم تایبەتمەندییە کاتێک دەردەکەوێت کە دووبارە دەچیتەوە ناو هەژمارەکەت "لۆگ ئین دەبی" و ئینستاگرام لەسەرەوەی پەرەکە ناوی ئەو هەژمارەت دەداتێ کە هاککراوە، هەروەها تۆڕەکە ناوی "Nasty List"ی لەو هەژمارانە ناوە و بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە کە دووربن لەم جۆرە هەژمارانە.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.