كچە ڕاگەیاندنكارێك پێی وایە ئێستە بەشێكی زۆر لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن گرنگی بە ڕووخساری ژنان دەدەن لەكاتێكدا پێویستە گرنگی بە كێشەی ژن بدرێ و ڕەوشی ژنان بەرەو باشتر بچێت.
تەنیا ئەكرەم كچە ڕاگەیاندنكارێكی كوردستانە و ئێستە بەرنامەیەكی تایبەتی بە سەردانی كەسوكاری شەهیدان لە كەناڵی لۆكاڵی ئیفێكت پێشكەش دەكات. ئەو بۆ "وشە" گوتی، لە ساڵی 2013ەوە كاری ڕاگەیاندن دەكات و سەرەتا لە ڕۆژنامەوە دەستی پێ كردووە.
ڕوونیشی كردەوە كە مەرج نییە جوانی ڕۆڵی هەبێت لە سەركەوتنی كاری ڕاگەیاندن ئەوەندی ئاستی ڕشنبیری گرنگە. تەنیا ڕەخنە لە ڕاگەیاندنەكانی كوردستان دەگرێ و دەڵێت، راگەیاندنی كوردی تەنیا گرنگی بە ڕووخساری ژنان دەدەن لەكاتێكدا پێویستە زیاتر باسی كێشەكانی ژنان بكەن و هەوڵی چارەسەری كێشەی ژنان بدەن.
تەنیا خەڵكی شارۆكەی كۆیەیە و وەك خۆی دەڵێت، تا ئێستە هاوسەرگیری نەكردووە و بیریشی لێ نەكردووەتەوە، چونكە لەپاڵ كارەكەی سەرقاڵی خوێندنە.
هەولێر/ ئەحمەد تاریق