به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئێران له رۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ربكات و بۆ ئه‌مه‌یش هه‌ر یه‌كه له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و هێزێكى تر‌ى عه‌ره‌بى سووریا به‌كارده‌هێنێت.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵى ئه‌وه دایه هێزه‌كانى ئێران له دێره‌زوور ده‌ربكات، كه ئه‌و هێزانه‌ى ئێران شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سه‌ر سنوورى عێراقیان له پارێزگاى دێره‌زوو كردووه‌ته پێگه‌ى خۆیان.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى به‌دواداچوونێكى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه بڵاوكردووه‌ته‌وه. به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له به‌رپرسانه‌ى چه‌ند هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى سووریا به رۆژنامه‌كه دراوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئێسته له ئاماده‌كاریى دایه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشێك له دژى هێزه‌كانى ئێران له ئه‌لبوكه‌مال ده‌ربكات.
هێرشه‌كه له كوێ ده‌ست پێ ده‌كات و كێ تێیدا به‌شدار ده‌بێت؟
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌ن هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌لبوكه‌مال له دوو قۆڵه‌وه ده‌بێت یه‌كه‌میان له به‌ره‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نفه‌وه ده‌بێت كه بنكه‌یه‌كى سه‌ربزاى ئه‌مه‌ریكایه و 250 كلیۆمه‌تر له ئه‌لبوكه‌مال دووره، ئه‌ویتریان له باغووزه‌وه ده‌بێت كه ئه‌م ناوچه‌یه به‌ده‌ست هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌یه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه هه‌ر یه‌كه له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" و هێزێكى تر‌ى عه‌ره‌بى به ناوى سوپاى "مغاویر سه‌وره" له هێرشه‌كه‌ى دژ به ئێران به‌شدار ده‌بن. ئه‌و هێزه‌ى به ناوى مغاویر سه‌وره‌یش ناسراوه هێزێكى سوپاى ئه‌سه‌د بووه، به‌ڵام پێشتر له سوپاكه جیابوونه‌ته‌وه و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتى ده‌كرێن.
سه‌ركرده‌یه‌كى مغاویر سه‌وره به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى گوتووه ماوه‌یه‌كه ئاماده‌كارى بۆ ئه‌و هێرش ده‌كرێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌لبوكه‌مال به‌شدار ده‌بن و ده‌ڵێ " له‌لاى ئێمه توانا و چه‌كى پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له دژى میلیشیاكانى ئێران بجه‌نگین".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپاتى ددان به‌وه ده‌نێت كات و شوێنى شه‌ڕه‌كه دیار نییه و نازانرێت كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و سوپایه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسى كردووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستى كردووه به وه‌رگرتنى چه‌كداران و له بنكه‌ى ته‌نفى ئه‌مه‌ریكایش مه‌شقیان پێ كراوه، ته‌نانه‌ت زۆرێك له مه‌شقه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌كى قوڕس بووه.
هه‌رچه‌نده زانیارى ورد له باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكى هێرشه‌كه‌ى نییه، به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكا په‌له له‌م هێرشه بكات، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێك هه‌یه. له‌وانه ماوه‌یه‌كه باس له كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان ئه‌لبوكه‌مال له دیوى سووریا و قائیم له دیوى عێراق ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه ئه‌وا ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك قوڕس ده‌بێت، سه‌ره‌ره‌اى ئه‌مه‌یش ئێران كار بۆ دانانى هێلێكى ئاسنى ده‌كات كه تاران و دیمه‌شق به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه. ئه‌م دوو هۆكاره‌یش پاڵنه‌رێكى به‌هێزن كه ئه‌مه‌ریكا په‌له له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه بكات.
به پێچه‌وانه‌ى به‌رپرسانى مغاویر سه‌وره، به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه و رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جدید ئاماژه‌ى بۆ كردوون، دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر داعش له رۆژهه‌ڵاتى سووریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌مه‌ریكا له ناردنى چه‌ك بۆ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام بووه. هه‌روه‌ها ده‌گوترێ هه‌سه‌ده ژماره‌كى زۆرى له گه‌نجان وه‌رگرتووه و چه‌كداریان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێ" هه‌سه‌ده خۆى بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا ئاماده ده‌ك، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ئاراسته‌یه‌كى پێچه‌وانه ده‌ڕوات تا میلیشیاكانى ئێران له سووریا ده‌ربكه‌ن".
به‌ڵام ئایا ئه‌و ده‌نگۆیانه له خۆیانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه یاخوود له چه‌ند راستییه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟ ئه‌و راپۆرتانه‌ى چه‌ند رۆژێك بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، شه‌وێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى ئێران له‌ده‌وروبه‌رى ئه‌لبوكه‌مال. چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئێرانیش له سه‌ر پردى سویعیه وه‌ڵامیان هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌یان به ئاراسته‌ى شاره‌دێى باغووز كردووه، كه له ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده‌یه.
ئه‌حمه‌د ره‌حال شرۆڤه‌كارى سه‌ربازى له باره‌ى ئه‌م زانیاریانه ده‌ڵێ "قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر میلیشاكانى ئێران له ده‌شتایى دێرزوور ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئاماژه‌كان، تا ئێسته هیچ بڕیارێك یان فرمانێك بۆ ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه بوونى نییه".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌ربازییه باس له‌وه‌ش ده‌كات ره‌نگه رێككه‌وتنێكى رووسى و ئه‌مه‌ریكى هه‌بێت بۆ ده‌ركردنى ئێران له سووریا. پێشتریش به‌رپرسانى رووسیا نیگه‌رانى خۆیان له مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران ده‌ربڕیوه، له سه‌ر ئاستى باڵایش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرده‌ووه ئه‌وان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هیچ هێزێكى بیانى نیین له سووریا.