ئۆدی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی هه‌مووانی شۆك كرد، جیاواز له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی له‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌دا شێوه‌یه‌كی وا سه‌رسووڕهێنه‌ری داناوه كه ته‌نیا به‌بینینی سه‌رسام ده‌بی.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی ئۆدی و ئاماژه‌یان پێ داوه، ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی له ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ناوازه‌ترین به‌رهه‌می نمایش كرد بۆ ساڵی 2019 كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یان توانیوه ئۆتۆمبێلی له‌م شێوه‌یه دروست بكه‌ن.
ئۆدی له دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا شتێكی خه‌یاڵی كردووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشانگایه‌بوون زۆر سه‌رسامبوون به‌م دیزاینه‌ی كه هه‌یه‌تی، جگه له‌وه‌یش سیسته‌می خۆلێخوڕینی بۆداناوه، هه‌روه‌ها هێزی پاتری 125 كلیلۆوات كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 300 كلیۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌رگه‌بگرێت.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.