لە سێیەم ڕۆژی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما، گرووپی شانۆی مەهاباد، مۆنۆدرامای (نارین)ی نمایش کرد، کە لە نووسین و دەرهێنانی (ئومێد پەیڕەوی ئیسلام) و لە نواندنی (سامان پەیڕەوی ئیسلام) بوو.
گرووپی شانۆیی مەهاباد مۆنۆدرامای نارینیان لە هەولێر نمایش کرد، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما، دوای نمایشی مۆنۆدراماکە بەئامادەبوونی ستافی بەرهەمەکە کۆڕێکی ڕەخنەیی بەڕێوەچوو.
چواردهمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما، ڕۆژی یەکشەم 21ی نیسان، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە دووکاتی جیادا دوو شانۆیی پێشکەش دەکرێت، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان خولی چوارەمی فێستیڤاڵەکەیە و لە ساڵی 2016 وە وەک نەریتێکی ساڵانە لە شاری هەولێر ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت.