پشتیوانی بێ سنووری ڕووسیا له ڕژێمی ئه‌سه‌د كارێكی له‌خۆوه و سروشتی نییه، بگره ده‌یان گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئابووری داهاتووی سووریای له پشته‌وه‌یه و میدیاكان ورده‌كاری ئه‌و ئۆفه‌ر و خزمه‌تانه به وردی ده‌خه‌نه ڕوو، كه به‌شار ئه‌سه‌د له‌پای پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات به مۆسكۆی به‌خشیوه و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه. ڕه‌نگه به بڕوای زۆرێك جێگیركردنی پێگه‌ی سه‌ربازی ڕووسیا له سووریا به هۆكاری سه‌ره‌كی بزانرێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا نییه و بگره له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز گرنگتر هه‌ڵلوشینی ئابووری سووریایه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه.
له 2011 كاتێك خه‌ڵكی له شاره‌كانی سووریا دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌رشه‌قام و به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته‌یشی گرته‌وه، هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابوون، كه ڕژێمی ئه‌سه‌د هاوشێوه‌ی ڕژێمه‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی له میسڕ و لیبیا و توونس و یه‌مه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یش ناچار ده‌كات دیمه‌شق جێ بهێڵێ و سیسته‌مێكی دیموكراسی له سووریای نوێ بێته كایه‌وه، به‌ڵام ڕووسیا به توندی پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د كرد و حكوومه‌تی دیمه‌شقیش به‌هۆی پشتیوانی وڵاتانه‌وه، كه‌وته كوشتوبڕی خه‌ڵك، به‌وهۆیه‌وه تا ئێسته 12 ملیۆن سووری ئاواره بوون و نزیكه‌ی 500 هه‌زاریان كوژراون و زۆرینه‌ی ڕه‌های شاره‌كانیش به‌شی زۆری داڕووخاون.
توێژه‌ری سووری سینان حه‌تاحت له په‌یمانگه‌ی تشاتام هاوسی به‌ریتانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی نهێنی پشتیوانی مۆسكۆ له ئه‌سه‌د كرد و له ئه‌نجام دا چه‌ندان داتا و زانیاری ترسناكی له‌باره‌ی داهاتووی سووریا و پێشكه‌شكردنی به ڕووسیا خستووه‌ته ڕوو كه گرنگترینی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: به‌نده‌ری ته‌رتووس، له 20ی نیسان /ئه‌پریلی ساڵی ڕابردوو جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا "یوری بۆریسۆڤ دوای دیداری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ئاشكرای كرد، كه بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ به‌نده‌ری ته‌رتووسیان به كرێ له ئه‌سه‌د وه‌رگرتووه، به ویستی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا.
هاوكات عه‌لی حه‌موود وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ڕووسی ڕێككه‌وتوون كه ساڵانه 500 ملیۆن دۆلار به دیمه‌شق بدات، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش ئه‌و كۆمپانیایه، ڕێژه‌ی كۆنتێنه‌ری بازرگانی هاتوو بۆ به‌نده‌ره‌كه له 15 تا 20ی هه‌زاری ساڵانه بۆ ملیۆنێك كۆنتێنه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه. به‌نده‌ری ته‌رتووس به یه‌كێك له گرنگترین و گه‌وره‌ترین به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێ و به ڕووبه‌ڕی 3 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه له ئاو و خاكی بۆ ته‌رخان كراوه و ڕووسیا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی لێ دروست كردووه.
دووه‌م: كانه‌كانی فۆسفات،
سووریا ڕێژه‌یه‌كی زۆری فۆسفاتی تێدایه و پێنجه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیا له ڕووی یه‌ده‌گی فۆسفاته‌وه، له 2017 دمیتری رۆگوزین جێگری ئه‌وكاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا گوتی، ڕووسیا و سووریا ڕێككه‌وتن كه سه‌رجه‌م كانه‌كانی فۆسفاتی وڵات له‌لایه‌ن ڕووسیاوه وه‌به‌رهێنانی تێدا بكرێت.
پێشبینی ده‌كرێ بڕی به‌رهه‌می ساڵانه له ساڵێكدا بگه‌یه‌نرێته ملیارێك تۆن فۆسفات، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین داهات بۆ مۆسكۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، چونكه ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و پاراستن و گواستنه‌وه و سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه به مۆسكۆ به‌خشراوه، بۆ ماوه‌ی 50 ساڵیش ئه‌و ڕێككه‌وتنانه به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
سێیه‌م: دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا، پێشبینی ده‌كرێ دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، كه مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و حكوومه‌ته‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه، سه‌رجه‌م شاره وێرانبووه‌كان به وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د ببه‌خشرێن، تا كۆمپانیاكانیان وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه، له تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2017 پرۆتۆكۆلی خولی پێنجه‌می لیژنه‌ی حكوومی سووریا و ڕووسیا به هاوبه‌شی بۆ كاروباری ئابووری و بازرگانی و زانستی و ته‌كنیكی كۆبوونه‌وه و بڕیار درا، گه‌وره‌ترین پشكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا به ڕووسیا بدرێت، به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانیش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا پێویستی به 250 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و ڕژیمی سووریایش به 400 ملیار دۆلاری ده‌خه‌ملێنرێت. له‌مه‌یش ڕووسیا گه‌وره‌ترین پشكی به‌رده‌كه‌وێت.
چواره‌م: دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز، ڕووسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی سروشتی و چه‌ندان كێڵگه‌ی نه‌وت و گازی هه‌یه، له ماوه‌ی ڕابردوو كۆمپانیاكانی ڕووسیا زۆرترین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د كردووه و مافی دۆزینه‌وه و گه‌ڕان و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتی ئه‌و وڵاته بۆ مۆسكۆ له ڕێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه ده‌سته‌به‌ر كراوه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان، سووریا به‌هۆی گرێبه‌سته‌كان و پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئۆفه‌ر و ده‌رفه‌تانه به حكوومه‌تی ڕووسیا، ته‌نیا له بواری فۆسفات ساڵانه بایی ملیارێك دۆلار زیان ده‌كات له شوێنی قازانج، ئه‌مه‌یش سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌گرێته‌وه و تا ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كه ماوه‌ی نیو سه‌ده ده‌خایه‌نن، ساڵانه ڕووسیا 50 ملیار دۆلار له سووریا قازانج كۆ ده‌كاته‌وه و بۆ مۆسكۆی ده‌باته‌وه.