50 ساڵ پێش ئێسته سه‌نگاپوور وڵاتێكی زۆر دواكه‌وتوو بوو و ئابوورییه‌كی ته‌واو لاوازی هه‌بوو، داهاتی ساڵانه‌ی تاك ده‌گه‌یشته 320 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و زلهێزترین ئابووری دنیا و به سه‌رده‌مێكی زۆر خێرای پێشكه‌وتن تێپه‌ڕی و ئێسته ساڵانه داهاتی تاك ده‌گاته 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و شه‌شه‌م وڵاته له ڕووی به‌هێزی ئابوورییه‌وه، به گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته زۆر ئه‌فسانه‌یی و سیحرئامێزه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، چ هۆكارێك وایكرد سه‌نگاپوورێكی بێ سامانی سروشتی و بێ هیچ داهاتێك بگاته لووتكه‌ی پێشكه‌وتن و به‌هێزترین ئابووری.
سه‌رجه‌م ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌باره‌ی سه‌نگاپوور كراون، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چوون بۆ بوونی سه‌نگاپوور به یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م گه‌شه ده‌كات و په‌ره‌پێدان به سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد و فێربوون و زانست و سیاسه‌ت، بنه‌مای سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ن، له زێڕ و سامانی سروشتی بۆ ئه‌و وڵاته به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بوون.
100 ساڵ پێش ئێسته سه‌نگاپوور له ژێر ده‌ستی به‌ریتانیا بوو، كاتێك ئه‌وان شكستیان هێنا له داگیركردنی ماوه درێژی ناوچه‌كه، له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ژاپۆن توانی داگیری بكات، دواتر دووباره كه‌وته‌وه ده‌ست به‌ریتانیا، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆرترین ڕق و تووڕه‌ییان له داگیركه‌ر هه‌بوو و دواتر توانیان له 31 ئاب/ ئۆگه‌ستی 1963 سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ی له مالیزیا جیابووه و له ژێر ده‌ستی به‌ریتانیایش ڕزگاری بوو.
ئه‌و كاته‌ی سه‌نگاپوور به‌شێك بوو له مالیزیا ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دوا ده‌كه‌وت و ململانێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیبوو و زۆرێكیان ئاواره‌بوون، چونكه شه‌ڕ و توندوتیژی له شه‌قام و به به‌رچاوی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕووی ده‌دا و كه‌س نه‌بوو له تاوانبار بپێچێته‌وه و یاسا و دادگا به ته‌واوی په‌راوێزخرابوون.
به‌شێكی زۆری سه‌نگاپوور به نه‌ته‌وه چینین و به‌شێكی تریشی مه‌لایۆییین كه مالیزیایش هه‌مان نه‌ته‌وه‌ن، بۆیه سیاسه‌تكارانی مالیزیا به توندی ڕووبه‌ڕووی چینییه‌كانی ئه‌و سنووره بوونه‌وه، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی مالیزیا بگرن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌وه بگرن كه چینییه‌كانی سه‌نگاپوور به ته‌واوی مالیزیا داگیر بكه‌ن، په‌رله‌مانی مالیزیا به زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگ، بڕیاریان دا سه‌نگاپوور له سنووری مالیزیا بكه‌نه ده‌ره‌وه، به‌وهۆیه‌وه له نۆی ئاب/ ئۆگه‌ستی 1965 سه‌نگاپوور به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند و یوسف بن ئیسحاق یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵات و لی كوان ی‌و بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته.
كاتێك ئه‌و وڵاته سه‌ربه‌خۆ بوو، ژماره‌ی دانیشتووانی سێ ملیۆن كه‌س بوو و زۆرینه‌یان بێكاربوون و به ته‌واوی هه‌ژار و بێ ماڵ و خۆراك بوون و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوو، سه‌نگاپوور كه‌وتبووه نێوان دوو ده‌وڵه‌تی گه‌وره و به ته‌واوی گه‌مارۆدرا بوو، كه ئه‌وانیش مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا بوون، بێ سامانی سروشتی و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و ژێرخانێكی گونجاو بوو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، ته‌نانه‌ت ئاوی پێویستی خواردنه‌وه‌یش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه بوونی نه‌بوو، بۆ دابینكردنی ده‌رمان و خۆراك و ئاوی پێویست پشتیان به هاوكاری وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشی دنیا ده‌به‌ست، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویستیان بوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی دنیا بۆیان دابین نه‌ده‌كرا، بۆیه سه‌نگاپوورییه‌كان بڕیاریان دا خۆیان پێویستییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن و بكه‌ونه كۆشش و كار و فێربوون و زانستیان هاوشێوه‌ی خۆراك و ئاو خۆش ده‌ویست و كۆششیان بۆی كرد.
گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌نگاپوور
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ بێكاری و گه‌شه‌سه‌ندن و بووژانه‌وه‌ی وڵات، بریتی بوو له ده‌ستكردن به به‌رنامه و ستراتیجێكی دوور مه‌ودای پیشه‌سازی، چونكه پیشه‌سازی پێویستی زۆری به ده‌ستی كار هه‌بوو، بۆیه به ته‌واوی ده‌رفه‌تی كاری بۆ هه‌موو خه‌ڵك ڕه‌خساند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یش زۆریان نه‌خوێنده‌وار بوون و شاره‌زایی پیشه‌سازی سه‌رده‌میان نه‌بوو، بۆیه ناچاربوون له وڵاتانی جیهان به دوای كه‌سانی شاره‌زا بگه‌ڕێن و تا بێنه وڵاته‌كه و خه‌ڵكه‌كه فێری زانین و زانست و پیشه‌سازی بكه‌ن و كرێكاری كارزان و لێهاتوویان لێ دروست بكه‌ن.
ئه‌وان به ته‌واوی سه‌رسام بوون به گه‌شه و پێشكه‌وتنی خێرایی ئیسرائیل، بۆیه هه‌وڵیان دا ئه‌زموونی ئیسرائیل له وڵاته‌كه‌یان دووباره بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشی بوو، كه ئه‌وان هیچ كات له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان له شه‌ڕێكی ده‌یان ساڵه و به‌رده‌وام نه‌بوون و به ته‌واوی ده‌وروبه‌ریان ئارام بوو، وڵاتان هیچ حسابێكیان بۆ نه‌ده‌كردن و به ته‌واوی په‌راوێزیان خستبوون و هیچ كات كه‌س له‌و باوه‌ڕه نه‌بوو، كه ئه‌و سه‌نگاپووره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه، ببێته واقیع و دروست ببێت. جیا له‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به دوای كه‌سانی پسپۆر گه‌ڕان و به ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌زایان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان كۆ كرده‌وه و ده‌ستیان كرد به ڕاكێشانی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی لق و باره‌گا له سه‌نگاپوور بكه‌نه‌وه و كاڵاكانیان له وڵاتی ئه‌وان به‌رهه‌م بهێنن و كار به خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی سه‌نگاپوور ژینگه‌یه‌كی له‌بار و دوور له گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی حزبی و حكوومی بۆ وه‌به‌رهێنان دروست كردبوو، كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به خێرایی ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كرد و ده‌ستیان به وه‌گه‌ڕخستنی ملیاران دۆلار كرد. ئێسته‌یش یاساكانی سه‌نگاپوور به توندترین یاسا دژ به گه‌نده‌ڵكاران داده‌نرێن و هه‌ر كه‌سێك گه‌نده‌ڵی بكات و له‌سه‌ری یه‌كلا ببێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ له‌سێداره ده‌درێن.
دوای ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ست به كردنه‌وه‌ی زانكۆكان كرایه‌وه، له‌سه‌ر سیسته‌می پێشكه‌وتوو دنیا و مامۆستای بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جۆرێك له لادان دروست نه‌بێ و قوتابیان زانكۆ ته‌واو نه‌كه‌ن له پێناوی بڕوانامه، به‌ڵكوو زانكۆ ته‌واو بكه‌ن و له پێناوی زانین و زانست و فێربوون، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی ده‌ریاییشی هه‌یه، بۆیه به ته‌واوی ده‌ست كراوه بوو، به ڕووی دنیا و پێوه‌ندی به‌ستن و هاتن و چوون.
له
سه‌نگاپوور زۆرترین كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی و ژاپۆنی هه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، پیشه‌سازی و زانست و زانینی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌و وڵاته كۆبووه‌وه، بۆیه گه‌شه‌ی سه‌نگاپوور هێنده خێرابوو، كه هیچ لایه‌ك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی خێرایی گه‌شه‌ی ئه‌و وڵاته بكۆڵێته‌وه، چونكه ڕۆژێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژی دوای خۆی جیاوازی هه‌بوو و پێشڤه‌چوون و داهات زۆرتر ده‌بوون و ئابووری به‌هێزتر ده‌بوو.
ژیری لی كوان ی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بوو، بۆ گه‌یشتن به‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتن، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌ده‌بی و زانسته مرۆییه‌كان، زانكۆ و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له‌باره‌ی پیشه جۆراوجۆره‌كان و بواره ته‌كنیكی و پیشه‌سازییه‌كان كرده‌وه، بۆیه خه‌ڵكی به ته‌واوی فێری زانست و زانین بوون.