دوو ئاماری جیا جیا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دیارده‌ی ئاڵووده‌بوون و كێشانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و به‌ربڵاوی دیارده‌ی خۆكوشتن به ته‌واوی له عێراق ڕووی له زیادبوون كردووه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو و ئاسایی، هۆكاری تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقیش بۆ چینی سیاسی و حزبه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه خه‌ریكی مه‌زه‌وی و گیرفان پڕكردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانن.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی
عێراق ئاشكرای كرد، ئێسته زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 352 كه‌س له گرتووخانه‌كانن به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی هۆشبه‌ره‌كان و ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو 192 كه‌س گیراون، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
له ئاماره‌كه هاتووه، به‌غدا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و زۆرترین ئاڵووده‌بووی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه و دوای ئه‌ویش پارێزگای به‌سڕه دێت، به بڕوای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ئاڵووده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان، هاوشێوه‌ی تیرۆر مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق هه‌یه.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان ئێران به هاورده‌كاری سه‌ره‌كی هۆشبه‌ر بۆ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه كه میلیشیاكانی نزیك له ئێران به فره‌وانی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌شواق كه‌ریم په‌رله‌مانتاری عێراق له‌وباره‌وه گوتی، زانیاری پشتڕاستكراوه‌مان هه‌یه، كه هۆشبه‌ره‌كان ده‌برێنه ناو قوتابخانه‌كان و له‌وێ ده‌كێشرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئامارێكی تر ئه‌وه ده‌رده‌خات كه دیارده‌ی خۆكوشتنیش به‌هه‌مانشێوه ڕووی له زیادبوونه و ساڵی ڕابردوو 192 كچ و كوڕی گه‌نج خۆیان كوشتووه، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو دیارده‌یه‌یش شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه شكستی حكوومه‌ته‌كان و چینی سیاسه‌تكاران و له‌بیرچوونی خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان و كاركردن بۆ گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی خۆیان وایكردووه، خه‌ڵك به ته‌واوی نا‌ئومێد بن و ئاڵووده‌ی هۆشبه‌ره‌كان بن، یان كۆچ بكه‌ن یانیش خۆیان بكوژن.