به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا رای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی داهاتوودا چوار به‌ندكراوی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو وڵاتی سعوودیه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كرد، به فه‌رمانی باراك ئۆباما چوار گیراوی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ تا 24 سه‌عاتی تر ده‌گوازرێنه‌وه سعوودیه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئۆباما ده‌یه‌وێ به‌ر له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به دۆناڵد تره‌مپ، نیازی هه‌یه 19 گیراوی گوانتانامۆ بۆ چوار وڵاتی ئیتاڵیا، عومان، سعوودیه و ئیماڕات بگوازێته‌وه. رۆژی 20ی كانوونی دووه‌ك/یه‌نایه‌ر كۆتا به ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما دێت و دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی ده‌بێته سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ترامپ له تویتیكدا دژایه‌تی خۆی بۆ چۆڵكردنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌ربڕی و رای گه‌یاند، هیچ كه‌سێك نابێ له گوانتانامۆ ئازاد بكرێت، ئه‌وانه كه‌سانی مه‌ترسیدارن و نابێ رێگه به‌وه بدرێت بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
ئۆباما له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنی داخستنی یه‌كجاره‌كی گوانتانامۆی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و 19 گیراوه‌یش ره‌وانه‌ی وڵاتانی تر بكات، هێشتا 40 گیراوی تر له‌ناو ئه‌و گرتووخانه‌یه ده‌مێننه‌وه و به‌مه‌یش ئۆباما نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی.
گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ له‌ناو دوورگه‌یه‌كدا هه‌ڵكه‌وتووه به‌ناوی "گوانتانامۆ" له كوبا و سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی جۆرج بوش و دوای هێرشی تیرۆریستی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001، زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه گیران، ره‌وانه‌ی ئه‌و گرتووخانه‌یه كران كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده بوون.
سه‌رچاوه/ئیرنا