رۆكستار كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌فه‌رمی ڕای گه‌یاند، كار له‌سه‌ر دروست كردنی به‌شی نوێ ده‌كات له یاری GTA شه‌ش.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه GTA شه‌ش به‌فه‌رمی له به‌رهه‌مهێنان دایه و ئاماژه‌ی پێ داوه، دامه‌زرێنه‌ری یاری GTA "ده‌یڤد جۆنس" به‌فه‌رمی ڕای گه‌یاندووه كه ئێسته كار له‌سه‌ر دروستكردنی به‌شێكی نوێ ده‌كات له به‌شه‌كانی یاری GTA و له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، هاوشێوه‌ی به‌شی پێنج یارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی "دنیایه‌كی كراوه" ده‌بێ، هه‌م "به ئینته‌رنێت" و هه‌میش "بێ ئینته‌رنێت" كاری پێ ده‌كرێت، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌وه ده‌لێن كه ئه‌م یارییه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی "پله‌یسته‌یشن پێنج" ده‌رده‌چێ، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌م زانیارییه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتراوه كه ئێسته خراوه‌ته به‌رهه‌مهێنانه‌وه.
گراند سیفت ئاوتۆ یان "GTA" یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنییه كه "ده‌یڤد جۆنس" له كۆمپانیای "ڕۆكستار" له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1997 به‌رهه‌می هێناوه، "جی تی ئه‌ی" یارییه‌كی به‌ناوبانگه كه رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه ده‌كرێ به‌تایبه‌ت جی تی ئه‌ی پێنج كه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ته‌نیا له رۆژێكدا ده‌گاته 65 هه‌زار و 334 كه‌س.