به پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێكی باران له‌ناو پارێزگاكان نابێ، ته‌نیا له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی سه‌ر به هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێ كات په‌ڵه ههربهدیار ده‌كه‌وێت، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی سه‌ر به هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان نۆ تا 25 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی هه‌ینی 26ی نیسان، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێك كات له ناوچه جیاجیاكاندا په‌ڵه هه‌ور به‌دیار ده‌كه‌وێت. به گشتی خۆر به‌ده‌وه ده‌بێت و تا ڕاده‌یه‌ك كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رما له نێوان 1O بۆ 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.