ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێ له سوودان به راشكاوی په‌یامى ئه‌وه‌یان به توركیا دا ئه‌م دوورگه‌یه به توركیا ناده‌ن كه عومه‌ر به‌شیرى سه‌رۆكى پێشوى سوودان به توركیاى دابوو.
عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كاتى سوودان ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌م 24ى نیسان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و به راشكاوى هه‌ڵوێستى خۆى له به‌رانبه‌ر دوورگه‌ى "سه‌واكن" راگه‌یاند. په‌یامه‌كه‌ى بورهان له تویته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه "سه‌واكن به‌شێكى جیانه‌كراوه‌یه له سوودان، به‌هاكه‌ى به هیچ نرخێك ناخه‌ملێنرێت و مێژووه‌كه‌ى شیاوى فرۆشتن نییه، ئێمه مكوڕیین له‌سه‌ر سه‌روه‌ریى خاكه‌كه‌مان، به‌وه رازی نابین سه‌ربازى بیانى له سوودان هه‌بێت".
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ماوه‌ى 30 ساڵ فەرمانڕه‌وایى سوودانى كرد، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه. ده‌سه‌ڵاتى كاتى و زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆپێشانده‌ر له سوودان ده‌ڵێن ئاراسته‌ى زۆرینه‌ى ئه‌و شتانه راست ده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌رده‌مى حوكمڕانییه‌كه‌ى، به‌شیر به‌خواستى خۆى به‌كارى هێنابوون. یه‌كێكیش له‌و بابه‌تانه دوورگه‌ى سه‌واكنه.
له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و به شاندێكى 400 كه‌سى گه‌یشته سوودان و چه‌ندان رێككه‌وتنى له وڵاته‌كه ئه‌نجام دا. زۆرێك له‌و رێككه‌وتنانه‌ى عومه‌ر به‌شیر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانى ئه‌نجام دابوو، ناڕه‌زایى لێكه‌وته‌وه به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به دوورگه‌ى سه‌واكن هه‌بوو.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌م دوورگه‌یه له‌لایه‌ن سوودانه‌وه به توركیا ده‌درێت تا جارێكى تر نۆژه‌نى بكاته‌وه. ئه‌ردۆغان دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌نكه‌ره له كۆبوونه‌وه‌كانى پارته‌كه‌ى باسى له‌وه كردبوو، ئامانجى توركیا له وه‌رگرتنى ئه‌م دوورگه‌یه ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌ردارى پاشماوه‌ى عوسمانییه‌كان نابێت و ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێ به وه‌رگرتنى دوورگه‌ى سه‌واكن پێگه‌ى خۆى له ئه‌فریقیا و ده‌ریاى سوور به‌هێز بكات.
رێككه‌وتنه‌كانى تریش بریتى بوون له‌وه‌ى سوودان 780 هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وى بۆ ماوه‌ى 99 ساڵ به‌كرێ دابووه توركیا هه‌روه‌ها گرێبه‌ستێكى تر‌ى له‌گه‌ڵ توركیا واژوو كردبوو بۆ به هاى 100 ملیۆن دۆلار تا كۆمپانیا توركییه‌كان به دواى نه‌وت بگه‌ڕێن له سوودان.
وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ى عه‌بدولفه‌تاح بورهان تێبینى ده‌كرێ، باس له مانه‌وه‌ى سه‌ربازی وڵاتانى بیانیش ده‌كات، له‌مه‌یشیان دا مه‌به‌ستى توركیایه، چونكه یه‌كێك له بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان به‌شیر و ئه‌ردۆغان توركیا بۆى هه‌بوو بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له دوورگه‌ى سه‌واكن دابنێ.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بووه، ئه‌نجوومه‌نى كاتى سوودان كۆتایى مانگى ئایارى داهاتووى وه‌ك دوایین واده دیاركردووه، بۆئه‌وه‌ى دوورگه‌ى سه‌واكن له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه چۆڵ بكرێت.
دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كاتى سوودان تاكه‌كه‌سى نییه و هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئه‌م وڵاته له‌سه‌رى كۆكن، سلێمان سرى گوته‌بێژى "هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى سوودان" له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب ده‌ڵێ "هه‌وڵه‌كانى بورهان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى دوورگه‌ى سه‌واكن پاڵشتیه‌كى جه‌ماوه‌رى فراوانى هه‌یه".
دواتریش ده‌ڵێ "لایه‌نه‌كان سوودان بوونى سه‌ربازى توركیا له ده‌ریاى سوور ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه بوونى ئه‌وان دۆستانى ئێمه نیگه‌ران ده‌كات، به‌ر له‌هه‌موویان میسر و سعوودیه".
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا كه پێشتر عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیریان وه‌ك دۆستێكى نزیكى خۆیان سه‌یر ده‌كرد، هه‌ر له گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ى به‌شیر، توركیا یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند. ئه‌و كات باڵێوزى توركیا له خه‌رتووم به بۆنه‌ى لادانى به‌شیر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایى له گه‌لى سوودان كرد، چاودێرانى سیاسیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى توركیایان به دووفاقى وه‌سف كرد.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه هه‌وڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى كاتى سوودان ته‌نیا پێوه‌ندى به ره‌هه‌ندى ئابوورییه‌وه نییه، ته‌نیا ئامانجى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى نێوان به‌شیر و ئه‌ردۆغان نییه كه زۆرینه‌ى سوودان گومانى لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵكو ئامانجى سه‌ره‌كى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئیخوانه‌كانه له سوودان.
هانى روسلان توێژه‌ر له كاروبارى سوودان، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌رى
سكاى نیوز ده‌ڵێ " ئه‌م ئاراسته نوێیه‌ى سوودان بریتیه له دووركه‌وتنه‌وه له‌میحوه‌رى توركیا و قه‌ته‌ر كه دوو ئامرازى نێوده‌وڵه‌تى ئیخوانه‌كان ده‌نوێنن".
هه‌ر ئه‌م توێژه‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌رژوه‌ندیییه هه‌نووكه‌ییه‌كانى سوودان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاژاوه یه‌ك ناگرێته‌وه. بۆیه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێت كاریگه‌رى ئیخوانه‌كان له سوودان دوور بخرێته‌وه.
توركیا به هۆى گازى سروشتییه‌وه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له میسر و قوبرس و یۆنان هه‌یه. چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرێت له ده‌ریاى سووریش هه‌مان بارودۆخ دووباره بێته‌وه، سه‌ره‌تاى كێشه‌كانیش له دوورگه‌ى سه‌واكن ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه به‌رپرسانى نوێى سوودان ده‌یانه‌وێ رێگریى له‌مه بكه‌ن.
.