پاش چه‌ندان ساڵ توێژینه‌وه، پسپۆرانی پزیشكیی بۆیان ده‌ركه‌وتووه سه‌رخه‌و شكاندنی منداڵ له ڕۆژدا ده‌بێته هۆی تێكچوونی سیسته‌می خه‌وی شه‌وانه‌ی و ته‌ندروست نابێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی دایكان وا ده‌زانن كاتێك منداڵه‌كه‌یان له نیوه‌ڕواندا ده‌خه‌ون یان ته‌نیا سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنن، یارمه‌تی ده‌دات شه‌و به باشی خه‌وی لێ بكه‌وێ و پشوویه‌كی باشتر بدا، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م خه‌وه كورته سیسته‌می خه‌ویان تێك ده‌دات.
به پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌م سه‌رخه‌وه بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌نی دوو ساڵان ئاساییه، به‌ڵام له سه‌روو ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ناهێڵێ شه‌و خه‌وی لێ بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر بشخه‌وێت به ئارامیی ناخه‌وێ و سیسته‌می خه‌وی ڕۆژانه‌ی تێك ده‌دا و به‌یانیان له كاتی خۆیدا به‌خه‌به‌ر نایه‌ت.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی وینزلاندی ته‌كنه‌لۆجی كرا، تێیدا كار له‌سه‌ر 26 تاقیكردنه‌وه‌ی پێشووتر كرا، له‌مه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت جگه له‌وه‌ی سیسته‌می خه‌و تێك ده‌دات، له هه‌ندێك منداڵدا ئه‌و سه‌رخه‌وشكاندنه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوون، تێكچوونی ته‌ندروستیی، لاوازبوونی تواناكانی و كه‌مبوونی زیره‌كیی.