كۆمپانیای سۆنی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا ته‌له‌ڤزیۆنێكی نمایش كرد كه به داهێنان داده‌نرێت له بواری دروستكردنی ته‌له‌ڤزیۆن، ئه‌مه‌یش له‌ڕووی کوالێتی رووناکی و گه‌وره‌یی شاشه‌كه‌یه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له ناوازه‌ترین ته‌له‌ڤزیۆنی سۆنی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سۆنی له پێشانگاكەیدا بۆ بواری ته‌كنه‌لۆجیا چه‌ند ته‌له‌ڤزیۆنێكی نمایش كرد كه بوونه جێی سەرنجی خەڵک، ئه‌مه‌یش به‌هۆی گه‌وره‌یی و جوانی و کوالێتی ڕووناكیی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان.
سۆنی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی به چه‌ند قه‌باره‌یه‌ك و نرخێكی جیاواز دروست كردووه كه شاشه 85 ئینچه‌كه‌ی به سیسته‌می 8K نرخه‌كه‌ی 13 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، هه‌روه‌ها شاشه 98 ئینچی HDR كه به سیسته‌می 8K كارده‌كات نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 70 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سەرنجی خه‌ڵكی.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه ، كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر"، هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه.