كۆمپانیای هوواوی له پێشانگە تایبه‌تییه‌كانیدا له چین نوێترین مۆبایلی نوێی نمایش كرد كه جوانی و هێزه‌كه‌ی سه‌رسامتان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هوواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاکە نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Y5" بڵاو كرده‌وه و جوانترین دیزاینی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هێزترین سیسته‌م، جگه له‌وه‌ی دیزاینێكی جوانی هه‌یه هێزێكی زۆریشی بۆ دانراوه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا به‌رده‌سته، به‌دیزاینێكی ناوازه و كامێرایەک كه وێنه‌ی ناوازه ده‌گرێت، چونكه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌یشی 20 مێگاپێكسڵه.
هوواوییه نوێیه‌كه خاوه‌نی ڕامی چوار گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، هه‌روه‌ها پاترییه‌كه‌یشی سێ هەزار و 400 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه و نرخه‌كه‌یشی 150 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییە.
كۆمپانیای هوواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.