وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه و بڕیارێكى ته‌رخانكردنى پاره‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بۆ چاككردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى كاره‌با ئاشكرا ده‌كات.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا راى گه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه به‌پێى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى پێشبینیكراو دوور له موزایه‌ده و ناوچه‌گه‌رێتى به یه‌كسانى رێژه‌ى پێدانى كاره‌باى بۆ وه‌رزه‌كان دیارى كردووه و ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمیان و به سه‌رپه‌رشتى راوێژكارانى وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "بگره ته‌رخانكردنى هاوكاریش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى، دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌كان دێت، هه‌روه‌كو چۆن حكوومه‌تى هه‌رێم به نووسراوى ژماره 9704 له 6ى تشرینى یه‌كه‌مى 2016دا نزیكه‌ى 10 ملیار دینارى بۆ هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمیان ته‌رخان كردووه".
روونى ده‌كاته‌وه، ته‌رخانكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌ر شارێك دواى دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌كاندا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر رێژه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه و هه‌ر شارێك له رێگه‌ى پارێزگاوه هه‌ستاوه به پرۆسه‌ى كڕین.
ئاشكراى ده‌كات، شارى دهۆك پرۆسه‌كه‌ى ته‌واو كردووه و هه‌ولێر له كۆتایى پرۆسه‌ى ته‌نده‌ركردندایه و هێشتا پرۆسه‌كه‌ى ده‌ست پێنه‌كردووه، پارێزگارى سلێمانیش به‌وه‌كاله‌ت به‌ده‌ر له‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ته‌رخانكراوه هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى كردووه به كڕینى چه‌ند محاویله‌یه‌ك و له‌سه‌ر داواى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى سه‌رچاوه‌ى دارایى بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گرنگ دابین كردووه.
به‌گوێره‌ى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وه‌زاره‌تى كاره‌با هاوپێچ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له تشرینى یه‌كه‌مى 2016دا، بڕى نزیكه‌ى 10 ملیار دینار بۆ كاره‌باى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمیان ته‌رخان كراوه و هه‌ر شارێك رێژه‌یه‌كى دیاریكراوى به‌ركه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك كه زۆرترین بڕه‌پاره بۆ سلێمانى، دواتر هه‌ولێر و ئینجا دهۆك و گه‌رمیان هاتوون.
ده‌قى نووسراوه‌كه: