گۆڤارێكى میسرى ئاشكراى ده‌كات هونه‌رمه‌ندى به ناوبانگى میسر عادل ئیمام بارى ته‌ندروستى تێكچووه و به نهێنى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
گۆڤارى " لها"ى میسرى له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه عادل ئیمام ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسر بارى ته‌ندروستى تێكچووه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت كراوه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى ته‌ندروستى باشتر بووه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
ماڵپه‌رى
ئارتى رووسیش بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه عادل ئیمام به نهێنى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و تا ئێسته‌یش جۆرى نه‌خۆشییه‌كه‌ى نه‌زانراوه هه‌رچه‌نده گۆڤاره‌كه میسرییه‌كه ده‌ڵێ تووشى په‌تایه‌ك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ، هۆكارى وه‌ستانى وێنه‌گرتنى دراماى " فلانتینۆ"یش به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى عادل ئیمام بووه. كه‌چى رامى ئیمام كه ده‌رهێنه‌رێكى به‌ناوبانگه و كوڕى عادل ئیمامه باسى له‌وه كردووه ته‌ندروستى باوكى زۆر باشه.
عادل ئیمام یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانى عه‌ره‌ب و له سه‌ر ئاستى دنیایش ناسراوه، ئه‌و خاوه‌نى ده‌یان فیلمى سینه‌ماییه و له‌گه‌ڵ چه‌ندان دراما و شانۆ. سه‌ره‌تاى كارى هونه‌ریى عادل ئیمام به كۆمیدى ده‌ستى پێ كرد و ئێسته‌یش به "زه‌عیم" ده‌ناسرێ.