ئهمڕۆ پێنجشهم 25ى نیسان، لە چوارەم رۆژی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما، گرووپی شانۆی لبنان، مۆنۆدرامای (مردنی تاهەتایی)ی نمایش کرد، دراماتورگ دکتۆر هشام زینەدین و لە دەرهێنانی (جیزیل خوری) و لە نواندنی (سوفیا موسا) بوو.
بهپێى ئهو ڕاگهیاندراوهى دهست "وشه" كهوتووه تێدا هاتووه كه لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما، شانۆیی "مردنی تاهەتایی" نمایش کرا، ههروهها دوای نمایشی مۆنۆدراماکە بەئامادەبوونی ستافی بەرهەمەکە کۆڕێکی ڕەخنەیی بەڕێوەچوو.
چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما، ڕۆژی یەکشەم 21ی نیسان، دەستی پێ کرد و بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە دووکاتی جیادا دوو شانۆیی پێشکەش دەکرێت.
لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا 10 گرووپی شانۆیی لەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئێران بەشدارن، لە دوای هەر نمایشێکیش ئامادەبووان لەکۆڕێکی رەخنەییدا رای خۆیان لەسەر بەرهەمەکە دەخەنەڕوو، گروپەکان لە وڵاتانی مەغریب، ئوردن، مسڕ، عەمان، ئێرانەوە بەشدارن. لە ناوخۆی عێراق گروپی شانۆیی شارەکانی بەغدا و هەولێر و دهۆک و سلێمانی ئامادە دەبن، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندان سیمینار و بابەتی رەخنەیی پێشکەشدەکرێت. ئەمساڵ 10 شانۆی مۆنۆدراما پێشکەشدەکرێت و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر باشترینەکاندا دابەش دەکڕێت.
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان خولی چوارەمی فێستیڤاڵەکەیە و لە ساڵی 2016 هوە وەک نەریتێکی ساڵانە لە شاری هەولێر ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت.