بۆ یه‌كه‌مجار نووسه‌رێكی گه‌رمیان له‌به‌رهه‌مێكی جیاوازدا بیره‌وه‌ری منداڵی و گوند ئاوێته ده‌كات، نوسه‌ر پێشه‌كی ئه‌وكتێبه‌یش ده‌ڵێ ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ كتێبخانه‌ی گه‌رمیان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
ملكۆ ئه‌حمه‌د، نوسه‌ری پێشه‌كی ئه‌و كتێبه بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، كتێبی (گه‌ڕانه‌وه بۆئاویی) گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ كتێبخانه‌ی كوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نووسین به ته‌كنیكی نوێ داهێنانی گه‌وره‌یه له گێرانه‌وه‌یه، چونكه نووسه‌ر باسی گێڕانه‌وه‌ی منداڵی ده‌كات له ئاوایی هه‌ست ده‌كه‌ی "وشه" جێگه‌ی وێنه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، یه‌كه‌مجاره نووسینێك خوێنه‌ر تووشی ڕامان ده‌كات له نێوان سه‌ربرده و ڕۆمان ئه‌م به‌رهه‌مه له هه‌موویه‌وه نزیكه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه نووسینه‌كه جۆرێكه له ڕۆمان به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كه خۆی بووه‌ته پاڵه‌وان له ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه، ئه‌و نووسینه‌یش له ئه‌وروپا زۆر بره‌وی هه‌یه.
ملكۆ ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و مامۆستای زانكۆ، خاوه‌نی دوو به‌رهه‌می وه‌رگیڕاوه له‌گه‌ڵ سێ كتێب كه خۆی نووسیوویه‌تی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پێشه‌نگه‌ی بۆ 13 كتێب نووسیووه، هاوكات شه‌ش توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی نووسیوه كه له گۆڤاره جیهانییه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، "گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاوایی" دوا به‌رهه‌می ئه‌مساڵی نووسه‌ری ئه‌نفال و شاعیر ته‌ها سلێمانه، تایبه‌ته به یاده‌وه‌ری منداڵی كه‌په‌یوه‌ستكراوه به گونده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی