كۆمپانیای كینگستۆن سه‌ركه‌وتوو بوو له دروستكردنی فلاش میمۆرییه‌كی ی‌و ئێس بی كه له رووی فره‌وانیی یادگه‌وه گه‌وره‌ترینه و توانای هه‌ڵگرتنی زۆرترین زانیاریی هه‌یه، به‌راورد به فلاشه‌كانی پێشتر.
كۆمپانیای ناوبراو رای گه‌یاندووه، ئه‌و فلاشه‌ی كه دروستیان كردووه، له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری داهاتووه‌وه ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه، پێش ده‌چێت یه‌ك بۆ دوو تێرابایت زانیاری له خۆ بگرێت.
كۆمپانیاكه فلاشه‌كه‌ی به جۆرێك رێكخستووه كه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی كارپێكردنی ویندۆز، ماك، لینۆكس و كڕۆم بگونجێت و كار بكات، به‌ڵام تا ئێسته نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه له‌باره‌یه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، فلاشه‌كه خێرایی به‌كارهێنانی بریتییه له گواستنه‌وه‌ی هه‌زار و 280 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا.