بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمى كوردستان، فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌وروپى له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى نیشته‌وه، ئه‌وه كه ده‌ستپێكى یه‌كه‌مین گه‌شتى ئاسمانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى ئه‌وروپا بوو.
كۆمپانیاى زاگرۆس جێت دامه‌زراوه‌ى فه‌رمى وڵاتى نه‌مسا بۆ هێڵى فڕۆكه‌وانى له 6/12/2006 بڕیارى یه‌كه‌مین فڕینى دا بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ش دواى گفتوگۆى ساڵێك له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى نه‌مسا.
دكتۆر كرێكار گه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپاناى زاگرۆس جێت، چیرۆكى یه‌كه‌مین فڕین بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێت، له ساڵى 2005 گفتوگۆ له نێوان هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى نه‌مسا ده‌ستى پێ كرد، له ساڵى 2006 بڕیارى فڕین درا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گه‌شتى فڕۆكه ئه‌وروپییه‌كان بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپاناى زاگرۆس جێت ده‌ڵێت، دوو مه‌رج دیارى كرا بۆ هه‌رێمى كوردستان كه فرۆكه گه‌شتى بۆ ده‌كات، یه‌كه‌میان بریتى بوو له هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى ته‌ناهى، دووه‌میان بریتى بوو له چاككردنى فڕۆكه‌خانه به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌وان دیارى كردبوو دواتر بڕیارى فڕین درا و له 6/12/2006 یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ى ئه‌وروپى له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌وه.
گه‌ردى ده‌ڵێ، زاگرۆس جیت ئێسته كۆمپانیایه‌كى سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌مه‌ش دواى بڕیارى وڵاتى نه‌مسا، له ئێسته خاوه‌نى زیاتر له 200 فه‌رمانبه‌ره و دوو فڕۆكه‌ى گواستنه‌وه‌ى پێشكه‌وتووى هه‌یه كه بریتین له RBA321 ، له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوو زیاتر له سێ هه‌زار و 200 گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام داوه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك.