میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، ئه‌نجێلینا جولی بڕیاری داوه ته‌واوی سامانه‌كه‌ی به یه‌كێك له منداڵه هه‌ڵگیراوه‌كانی بدات، ئه‌مه‌ش براد پیتی تووڕه كردووە.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، ئه‌نجێلینا جۆلی ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری داوه ته‌واوی سامانه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی 116 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه به مادۆكسی كوڕه گه‌وره‌ی بدات.
مادۆكس یه‌كه‌م منداڵی ئه‌نجێلینایه كه له ساڵی 2002 مافی به‌خێوكردنی وه‌رگرتووه، ئێسته ته‌مه‌نی 17 ساڵه و به پێی هه‌واڵه‌كان له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌نجێلینا و براد پیت، مادۆكس بووه به پیاوی ماڵی ئه‌نجێلینا و به "كوڕی زێڕین" ناوی ده‌بات.
ئه‌و منداڵه كاتێك هاتووه‌ته ناو خێزانی جۆلی كه ئه‌وكات ئه‌نجێلینا هاوسه‌ری بیلی بۆب بوو، هه‌ر بۆیه براد پیتی هاوسه‌ری دووه‌می ئه‌نجێلینا به‌م هه‌واڵه تووڕه بووه، چونكه منداڵێكی كردووه به تاكه جێگره‌وه‌ی خۆی كه له‌گه‌ڵ مێردی یه‌كه‌می هه‌ڵیگرتووه‌ته‌وه نه‌ك براد.
شایانی باسه، پێوه‌ندیی نێوان براد و مادۆكس هه‌رگیز به ڕێژه‌ی پێویست پته‌و نه‌بووه و هه‌میشه له‌لایه‌ن براده‌وه سۆز و خۆشه‌ویستی كه‌می پێ دراوه، به پێچه‌وانه‌وه لای ئه‌نجێلینا به‌رده‌وام تایبه‌ت بووه و دوای جیابوونه‌وه‌ی له براد خۆشه‌ویستی نێوانیان زیاتریش بووه.