كۆمپانیای ژاپۆنی نیسان له میداكانی دنیا وێنه‌ی نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش نیسان ڤێرسای 2020ه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له‌باشترینه‌كانمان.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه ده‌ڵێ، كۆمپانیای نیسان ئۆتۆمبێلی ڤێرسا مۆدێل 2020ی نمایش كرد له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی ژاپۆن و وێنه‌كانی به دنیادا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه زۆرێك له هه‌وادارانی تووشی سه‌رسامی بوون به‌هۆی دیزاینه نوێیه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه گوتویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست ده‌كرێت و دیزاینێكی تازه و جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 109 ئه‌سپ ده‌بێ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیتر كارده‌كات و چوار پستۆن و شه‌ش پستۆنی هه‌یه، هه‌روه‌ها به نرخی 12 هه‌زار و 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.