یه‌كشه‌م مووچه‌یه‌كی تر دابه‌ش ده‌كرێ

:: AM:10:52:03/05/2019 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕای گه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌م پێنجی ئایارى داهاتوو، دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆژی یەكشەم و دووشەم مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى ئایار، سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم بە "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو حكوومەت پابەندە بە پێدانی مووچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەموو 30 ڕۆژ مووچە دابەش دەكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌م پێنجی ئایار، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەم شه‌شی ئایار، مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئاشكرایشی كرد كه‌ ڕۆژی سێشەم حه‌وتی ئایار، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێزبەندنی خشتەی دابەشكردنی مووچە، دوای وەزارەتی پەروەردە و دارایی هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن.

هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق بەپێی ڕێكەوتنێك مانگانە بڕی 524 ملیار دینار وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوت، مووچەی فەرمانبەرانی پێ‌ دابەش دەكات، هەروەها لە سەرەتای ساڵی نوێ مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش کراوە.


وشە - محەمەد میران