ساڵی رابردوو و به‌دیاریكراوی رۆژی شه‌موو رێكه‌وتی 6/4/2018، هاوڕێ له ته‌ك وه‌گێڕی به توانای كورد "سه‌باح ئیسماعیل" به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له گفتوگۆی تایبه‌ت به وه‌رگێڕان، ئاماده‌ی دووه‌مین رۆژی بیست و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ بووین له سلێمانی، له‌وێ چاومان كه‌وت به رۆماننووسی ناوداری عێراقی و به ڕه‌گه‌ز كورد "سه‌عد محه‌مه‌د ره‌حیم" كه‌وت، هه‌رچه‌نده بواره‌كه كه‌م بوو، وه‌لێ چه‌ند پرسیارێكم ئاراسته كرد كه پاش خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی "كوژرانی كابرای كتێبفرۆش" لام گه‌ڵاڵه بووبوون و حه‌زم ده‌كرد وه‌ڵامه دروسته‌كانی ده‌ست بخه‌م.
له‌و دیداره كورته‌دا گوتم مامۆستا سه‌عد له رۆمانه‌كه‌تدا باسی سێ قۆناغی مێژوویی گرنگ ده‌كه‌یت له عێراق، یه‌كه‌م شه‌سته‌كان و شۆڕشی 14ی ته‌مووز كه وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو، به گۆڕینى رژێمی پادشایی بۆ كۆماری به سه‌رۆكایه‌تی "عه‌بدولكه‌ریم قاسم".
قۆناغی دووه‌م كوده‌تای به‌عسییه‌كان له هه‌شتی شوباتی 1963 كه به ڕه‌شترین رۆژگاره‌كانی وڵات دێته هه‌ژماردن، به‌و پێیه‌ی بووه هۆی راوه‌دوونان و به‌ندكردن و له‌سێداره‌دانی شیوعییه‌كان و جێ له‌قكردنیان له وڵاته سۆشیالیسته‌كان و دواتر كۆچكردنیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و فڕه‌نسا به‌تایبه‌تی.
قۆناغی سێیه‌م پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له 9/4/2003 كه گۆڕانكاری سه‌رانسه‌ری و نه‌مانی رژێمی به‌عس بوو.
ئێوه له‌م سێ قۆناغانه‌دا كاره‌كته‌ر بوونه و خۆتان كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون له رۆمانه‌كه‌دا، ئایا ئێوه شیوعى بوونه و سه‌فه‌رى ئه‌وروپاتان كردووه؟ مامۆستا سه‌عد گوتی: من شیوعی نه‌بووم، ته‌نیا ماركسی بووم و نه داواكراو و نه به‌ندكراو بووم، سه‌فه‌ری ئه‌وروپایشم نه‌كردووه و رۆمانه‌كه ته‌نیا زاده‌ی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ و فه‌نتازیای هزری خۆمن.
لێره‌دا داهێنه‌ریی و تونای به‌هێزی ئه‌م رۆماننووسه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ركه‌وتنی نووسه‌ر و ئه‌دیب له‌وه‌دایه له فه‌زا و خه‌یاڵ و فه‌نتازیاى خۆیه‌وه بتوانێ رۆمانێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنێت و وا له خوێنه‌ر بكات كه ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه زاده‌ی خه‌یاڵ نییه، به‌ڵكو نووسینه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگی مێژووی وێرانه وڵاتێكه و ئه‌وه‌ی مێژوونووسان نه‌یانوێراوه بینووسنه‌وه، ئه‌م هاتووه له‌ناو رۆمانه‌كه‌یدا زۆر به بوێری ده‌ستی بۆ بردووه.
سه‌باح ئیسماعیل له پێشه‌كی وه‌رگێڕانی دووه‌مین رۆمانی "سه‌عد محه‌مه‌د ره‌حیم" به ناونیشانی (سێبه‌ره‌كانی جه‌سته) ده‌ڵێ: له‌م ڕۆمانه‌دا وه‌ك ڕۆمانێكی ئه‌زموونگه‌ر و پۆست ڕۆمان، نووسه‌ر له گه‌رمه‌ی جه‌نگی به‌رده‌وام و ته‌قینه‌وه و تیرۆردا باس له خۆشه‌ویستییه‌كی جیاواز ده‌كات. خۆشه‌ویستییه‌ك كه هه‌ندێك جار گومان له بوونی ده‌كه‌یت، له‌بیر ده‌چێته‌وه و ماوه‌یه‌ك مه‌نگ ده‌بێت، كه‌چی له‌پڕ ده‌شڵه‌قێت و له ڕابردوو به گوڕتر سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
به درێژایی ڕۆمانه‌كه كاراكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵوه‌دای نهێنییه‌كانی ئه‌و كیژه‌یه كه ڕۆژێك خۆشی ده‌وێت و ده‌یان ڕۆژ خۆی لێ ون ده‌كات. كیژێك به سێ ئه‌فسوونی جه‌سته‌ی شه‌ش پیاو و ژنێكی خستوونه‌ته داوی ئه‌وینی خۆیه‌وه. كه‌چی له گه‌ڕان به دوای هی تردا ناكه‌وێت، چونكه ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت هێشتا نه‌یدۆزیوه‌ته‌وه، یان ڕاستتر نه‌خوڵقاوه.
ئه‌و به‌رده‌وام به درۆ به‌رده‌وامیی به خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵیاندا ده‌دات، له كاتێكدا خۆیشی نازانێت بۆ درۆ ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ست ناكات درۆشیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، ئه‌و له سنووری نێوان ڕاستی و درۆ دڵنیا نییه. ده‌خوازێت زۆرترین ژماره به داوه‌كه‌یه‌وه بن، ده‌بێت له یه‌ك پتر بێت، چونكه به لای ئه‌وه‌وه یه‌ك بێزاری و مه‌رگه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته له ژیانی كچه‌دا (ڕه‌وا عه‌تار) ده‌بێته شتێكی گشتی له ژیانی شاردا، به مانایه‌كی تر وێرانیی ده‌روونی له كه‌سێتیی ڕه‌وادا وه‌ك پێوانه‌یه‌ك ده‌كرێت بگشتێنرێت بۆ خراپیی دۆخی ده‌روونیی هه‌موو عێراقییه‌كان. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌وا وه‌ك هه‌ر قوربانییه‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، پاساوی خۆی هه‌یه، ئه‌و له ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروست و وێرانه‌وه هاتووه، به‌رهه‌می ماشێنی گه‌نده‌ڵیی سیستمه‌كه‌یه، بۆیه به‌هانه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره ناته‌ندروست و نه‌خۆشانه‌ی.
نووسه‌ری رۆمانه‌كه له ڕۆژی دووه‌می چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵدا له 6/4/2018 له ته‌وه‌ری (وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی له ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه) به بابه‌تێك به‌شداری كرد. وێڕای ئه‌وه‌ی پێشتر له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌مناسی و پێوه‌ندیی به‌رده‌واممان هه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و كۆڕه بۆ یه‌كه‌مین جار یه‌كمان بینی. پێی ڕاگه‌یاندم زۆری پێ خۆشه ئه‌م ڕۆمانه‌یشی بكه‌مه كوردی. منیش هه‌ر ئه‌وكات به‌ڵێنم پێ دا.
له كۆتادا پێم باشه تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى: "سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم" كه له شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی پارێزگای دیاله ساڵی 1957 هاتووه‌ته دنیاوه.
به‌كالۆریۆسی له ئابووری له كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریی زانكۆی موسته‌نسرییه له ساڵی 1980دا به ده‌ست هێناوه. پاشان بووه به مامۆستای ئاماده‌یی و وانه‌ی ئابووریی گوتووه‌ته‌وه.
له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا كاری كردووه و نووسینه‌كانی له ڕۆژنامه عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاو كردوونه‌ته‌وه. تا ئێسته ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی بڵاو كردوونه‌ته‌وه:
هه‌ڵكشان به‌ره‌و كه‌لووی جمكانه (چیرۆك) 1989 به‌غدا
سێبه‌ری سووره‌تووه‌كه (چیرۆك) 1993 به‌غدا.
ئه‌و و ده‌ریا (چیرۆك) 2000 به‌غدا.
زه‌رده‌په‌ڕی قوڵنگه‌كان (ڕۆمان) 2000 به‌غدا.
وێستگه‌ی چیرۆكه‌كان (چیرۆك) 2004 به‌غدا.
هاندان (چیرۆك) 2004 دیمه‌شق.
گوڵه‌باده‌م (چیرۆك) 2009 به‌غدا.
جیهانگیریی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی به‌رخۆریی (لێكۆڵینه‌وه) 2011 به‌غدا.
گۆرانیی ئافره‌تێك، زه‌رده‌په‌ڕی ده‌ریا (ڕۆمان) 2012 عه‌مان.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماركس (لێكۆڵینه‌وه) دیمه‌شق 2012.
سنووره‌كانی تابو، ڕووناكبیر و تۆڕی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات (لێكۆڵینه‌وه) 2013 دیمه‌شق.
ئه‌فسوونی گێڕانه‌وه: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هونه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه. 2014 دیمه‌شق.
ململانێی ده‌وڵه‌ت و گرووپه‌كان له عێراقدا. (لێكۆڵینه‌وه) 2015 به‌غدا.
كۆڵه‌كه‌كانی ڕێنیسانس و ڕووناكبیری (لێكۆڵینه‌وه) 2015 به‌غدا.
ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی لووت له هه‌موو شتێك ده‌ژه‌نێت (لێكۆڵینه‌وه) 2016 به‌غدا.
گێڕانه‌وه به مێژوو خۆی ده‌نوێنێت (لێكۆڵینه‌وه) 2017.
سێبه‌ره‌كانی جه‌سته (ڕۆمان) 2017.
ڕووبه‌رێك بۆ شێتبوون (ڕۆمان) 20018
كۆنكان (كۆمه‌ڵه‌چیرۆك) دیمه‌شق 2018.
هه‌ینێ گۆزه‌كه شكا (ڕۆمان) 2018 به‌غدا.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ره‌و ماڵی هانا (ڕۆمان) به‌غدا 2018
گه‌لێك خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه:
خه‌ڵاتی سێیه‌می چیرۆك، پێشبڕكێی كۆمه‌ڵه‌چیرۆك. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی به‌غدا 1993.
خه‌ڵاتی داهێنانی ڕۆمان له عێراقدا ساڵی 2000 له‌سه‌ر ڕۆمانی زه‌رده‌په‌ڕی قوڵنگه‌كان.
خه‌ڵاتی باشترین ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له عێراقدا 2005.
خه‌ڵاتی داهێنان له بواری كورته‌چیرۆكدا (عێراق) له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی (گوڵه باده‌مه‌كان).
له‌سه‌ر ڕۆمانی (سێبه‌ره‌كانی جه‌سته) خه‌ڵاتی كه‌تارای ڕۆمانی عه‌ره‌بیی 2016ی وه‌رگرت. دوای چاپكردنی هاته وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و فڕه‌نسی.
سه‌عد له كاتێكدا خۆی ئاماده‌كردبوو له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه، ته‌ندروستیی تێكچوو و جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دات. دواتر سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌م 9/4/2018 له نه‌خۆشخانه‌ی بووژانه‌وه‌ی دڵ له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ستار جه‌باری