به‌یانى ئه‌مڕۆ به مووشه‌ك له غه‌زه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئیسرائیل، میدیاكانى ئه‌م وڵاته‌یش ده‌ڵێن زیاتر له 100 مووشه‌ك ئاراسته‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئیسرائیل كراوه.
به‌پێى هه‌واڵانه‌ى له چه‌ند ئاژانسێكه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارى ئايار هێرشێكى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى عه‌سقه‌لان و ئه‌شكۆڵ و چه‌ند شوێنێكى تر‌ى ئیسرائیل، به‌تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى كه له غه‌زه‌وه نزیكن.
میدیاكانى ئیسرائیل ده‌ڵێن تا ئێسته زیاتر له 100 مووشه‌ك به‌ر ئه‌م ناوچانه كه‌وتوون، هه‌مووشیان له كه‌رتى غه‌زه‌وه دێن.
وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له باكورى غه‌زه‌وه بۆردمان كردووه.
تا ئێسته هیچ زیانێك له هه‌ردوو لا نه‌زانراوه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یانراوێكى سوپاى ئیسرائیل كه له ئاژانسى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیسرائیل سه‌رجه‌م ئه‌و رێیانه‌ی داخستووه كه ده‌چنه‌وه سه‌ر غه‌زه.
ئه‌م گرژییه‌ی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌زه دواى ئه‌وه ده‌ست پێ كرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایه‌كى "قه‌سام" و چوار كه‌سیان كوشتن. قه‌سامیش بریتییه له باڵاى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس.