لیژنه‌ى بینینى مانگ له كوردستان یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانى دیار كرد و ڕاى گه‌یاند، سبه‌ى ته‌واوكه‌رى مانگى شه‌عبانه و ڕۆژى دووشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارى نیسان، لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كان و نه‌بینینى مانگ له پارێزگاكانى كوردستان و به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست سبه‌ى ڕه‌مه‌زان نییه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆژى دووشه‌م یه‌كه‌م مانگى ڕه‌مه‌زانه و سبه‌ى ته‌واوكه‌رى مانگى شه‌عبانه.
لیژنه‌كه ده‌ڵێن، هیوادارین مانگى ڕه‌مه‌زان ببێته هۆى سه‌قامگیرى زیاترى كوردستان و خێر و بێرى زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنى.