له نوێترین داهێنانیاندا، كۆمپانیای LG كۆری به‌ناوبانگی جیهانی كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی 2017 خستیانه‌ڕوو، بریتییه له دروستكردنی جۆره ته‌له‌ڤیزیۆنێكی تایبه‌ت، به ته‌نكترین شێوه، كه تا ئێسته شتی له‌و جۆره نه‌كراوه.
ئه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه پانییه‌كه‌ی ته‌نیا 0.97 میلیمه‌تره، واتا هێنده‌ی كارتێك ده‌بێت و شاشه‌كه‌ی قه‌باره‌ی 65 ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش داهێنانێكی زۆر ناوازه و تایبه‌ته.
ئه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی موگناتیسه‌وه هه‌ڵده‌واسرێت و هیچ شتێكی پێویست نییه، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی زۆری كردووه بۆ به‌كارهێنه‌ران، به‌شێكیتریشی له‌گه‌ڵدایه كه سیسته‌می ده‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ره و شوێنی چوار HDMI و یه‌ك HDR ده‌بێته‌وه و ته‌واوی سیسته‌مه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی لاكێشه دروست كراوه و له خوار ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كه داده‌نرێت\.
ئه‌م بیرۆكه‌یه پێشتر له ساڵی 2015 خرابووه‌ڕوو و دوای ئه‌وه‌ی زانیان داواكاری زۆره و خه‌ڵك حه‌زیان به‌وه‌یه بیكڕن، كۆمپانیاكه ئه‌مساڵ پرۆژه‌كه‌ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ستیان به فرۆشتنی كرد.