ئه‌پلیكه‌یشنێكی نوێ و ترسناك كه‌وتۆته ناو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت گوایه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانیت چاودێری هه‌ر كه‌سێك بكه‌یت گه‌ر بته‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه دووره له راستی و ته‌نها بابه‌تێكی سه‌ره‌نج راكێشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ویت كه داوای ئیمه‌یل و پاسۆرد ده‌كات، له‌كاتێكدا به پڕكردنه‌وه‌ی ئیمه‌یل و پاسۆرده‌كه مۆبایله‌كه‌ت روو به‌رووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌پلیكه‌یشنێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه ئه‌گه‌ر بته‌وێت چاودێری كه‌سه‌كان بكه‌یت تا بزانیت له كوێوه په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستتان ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه دابه‌زێنن پێویسته سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر ئاپێكی گومان لێكراو.
بۆ دابه‌زاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كلیك لێره بكه
mobile tracker free