زیاتر له 100 ساڵه كه‌س ناوێرێت كێڵگه‌یه‌ك له ئامێدی بكێڵێت و خۆی بكات به خاوه‌نی كێڵگه‌كه.
ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵه پارچه كێڵگه‌یه‌ك له "گوندی هاریكا شێخا"ی سه‌ر به شاره‌دیێ دێره‌لووك له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی هه‌یه، به‌هۆی بوونی چه‌ند چیرۆكێك و رووداو كه‌س ناوێرێت بیكێڵێت، چونكه گوایه ئه‌وه‌ی بیكێڵێت ژنه‌كه‌ی ده‌مرێت.
نژیار هاریكی مامۆستا و خه‌ڵكی گوندی هاریكا شێخا به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بوونی چه‌ند رووداو و چیرۆكی تایبه‌ت به‌و كێڵگه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵه كه‌س ناوێریت كێلگه‌كه بكێڵێت.
زیاتر گوتی، "كێڵگه‌كه ناوى زه‌ڤیا ژن مریێ - كێڵگه‌ی ژن مردووه و ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی چه‌مێ گونده‌كه‌مان و زه‌وییه‌كی ئاودێری یه و 200 مه‌تر دریژه و 50 مه‌تریش پانه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و زه‌ویانه كه خاكێكی به‌پیتی هه‌یه و زۆریش گونجاوه بۆ چاندنی برنج و كونجی و هه‌موو جورێكی تری له دانه‌وێڵه".
به‌پێی قسه‌ی هاریكی بێ، جگه له‌وه‌ی كه كه‌س ناوێریت بیكێڵێت، هاوكات كه‌س ناوێرێت خوی به خاوه‌نی زه‌ویه‌كه‌ش بزانێت، جگه له‌وه‌یش ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی گوند رێگری له كه‌س ناكه‌ین كه زه‌وییه‌كه بكێڵێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خۆمان به‌رپرسیار نابینین ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌وییه‌كه‌ی كێڵا و ژنه‌كه‌ی ئه‌و یا كه‌سێكی تر له خێزانی ئه‌وان بمرێت.
نژیار هاریكی دوو رووداوی ناسراو و سه‌ر زاری خه‌ڵك گواسته‌وه و راگه‌یاند، رۆژێك هاووڵاتییه‌كی مه‌سیحی هاته نزیك گوندی ئه‌وان و دواتر كێڵگه‌كه كێڵا بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، به‌ڵام دواتر 12 كه‌س له یه‌ك ساڵ دا له خێزانی ئه‌وان مردن، هه‌روه‌ها رۆژێكی تر كه‌سێك ئه‌و كێڵگه‌یه بۆ پاككردنی برنجی خۆی به‌كارهێنا، هه‌ر له‌و رۆژه كوره‌كه‌ی له شاخ دا فڕی و گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕوونیشی كرده‌وه، له‌رووی زانستیه‌وه هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ مردنی ژن و كه‌سێك له خێزانی ئه‌و كه‌سه به‌هۆی كێڵانی كێڵگه‌كه‌وه نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ترسێكی زۆر له‌ناو خه‌ڵك دا بڵاو بووه‌ته‌وه و له رووی كومه‌ڵاتییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ كراوه كه‌س ناوێریت بیكێڵێت.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری