گۆرانیبێژى لاوى كورد میرا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە له پێگه‌ى تایبه‌تى هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاو دەکاتەوە، كه به‌رهه‌مێكه بەناوی "علی بن كوڕى تاڵیب".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ى تێکستەکەی خۆشناو تیللۆ نوسیوویەتی و هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە، لە لایەن دەرهێنەری دیاری عەرەب فادی حەدادەوە کاری دەرهێنان بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کراوە.
ئه‌گه‌رچى تاكو ئێسته به‌رهه‌مه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى كورت بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ته‌واوى نییه، به‌ڵام هه‌وادارانى هێرشیان كردووه‌ته سه‌رى به‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه گۆرانى ئاینى ده‌ڵێت تاكو ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
میرا عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کورستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانی گوتندا کار دەکات، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی کارە هونەرییەکانی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەرهەمدەهێنێت، ساڵی ڕابردوو گۆرانییەکی تری ئاینی بۆ سەعید نوورسی زانای بەناوبانگی کورد گوت.