ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، زیاتر له 100 هه‌زار منداڵی عێراق له پارێزگای میسان پێویستیان به هاوكاری هه‌نووكه‌یی و به په‌له‌یه، چونكه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی
یونسێف له عێراق هاتووه، بارانبارینی زۆر و هاتنی شه‌پۆلێكی ئاو و دروستبوونی لافاو زیاتر له 100 هه‌زار منداڵ و خانه‌واده‌كانی ئاواره كردووه و ئێسته‌یش له ئاواره‌یی بێ ئاوی پاك و هه‌موو پێداویستییه‌كن و ل دۆخێكی زۆ خراپ دا ده‌ژین.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له دوو ڕۆژی ڕابردوو 20 هه‌زار كه‌سی تر ئاواره‌بوون و ڕێژه‌ی زیان لێكه‌وتووان زۆرتر ده‌بێت.
حه‌میده لاسیكو نوێنه‌ری یوسنێف له عێراق گوتی، یونسێف 24 سه‌عات كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاوارانه، هاوكات داوایش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، كه ده‌ست به‌جێ به فریای ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی و پزیشك و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، لافاو زیانی گه‌وره‌ی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌كانیشی وێران كردووه و ئێسته شیاو نین بۆ وانه لێ گوتنه‌وه، به تایبه‌ت له شاره‌دێی مه‌یموونه و عه‌ماره و سه‌لام و عه‌لی غه‌ربی.