داهێنه‌ران هه‌ستاون به دروست كردنی رۆبۆتێك كه توانای هه‌یه له دووریه‌كی بێ كۆتایی هه‌سته‌كان بگوازێته‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كاتێك دوو خۆشه‌ویست له رێگه‌ی مێسنجه‌ر یان هه‌ر تۆڕێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی، په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن ته‌نها ده‌توانن ده‌نگ و وێنه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م رۆبۆته كه پێویسته هه‌ردوو كه‌سه‌كه یه‌كه و دانه‌یه‌كیان لابێت، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌سته‌كانیش بگوازێته‌وه.
تیمێكی قوتابیانی توێژه‌ره‌وه له زانكۆكانی به‌ریتانیا ئامێرێكی رۆبۆتیان دروست كردوه كه خزمه‌تگوزاری نایاب پێشكه‌ش بكات به‌تایبه‌ت ئاڵوگۆڕكردنى ماچ به شێوه‌یه‌ك كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتته‌وه بێت، رۆبۆته‌كه‌شیان ناو ناوه kissenger.