چوار دیوانی هه‌یه ئاماده‌ن بۆ چاپ
گه‌لاوێژ عه‌بدوڵا ساڵح /45 ساڵ/ شاعیره و دانیشتووی شاری سلێمانییه، ساڵانێكی زۆره هاتووه‌ته ناو دنیای نووسین و ئه‌ده‌بیاتی كوردی. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "له‌ژێر كاریگه‌ری خه‌م و ئازارێكی قووڵ و عه‌شقێكی ئه‌به‌دی بوومه‌ته شاعیر".
بۆ تۆ ده‌ستپێكی نووسین و هاتنه ناو دنیای ئه‌ده‌ب بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
له ته‌مه‌نی 10 ساڵیمه‌وه هه‌میشه خولیای شیعر بووم، هه‌میشه گوێبیستی مامۆستا شوكروڵای بابان و خاتوو په‌روین موشیری و وه‌زیری نه‌مر بووم، ڕۆحیان شاد بێت. هه‌روه‌ها زۆر جار خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی شاعیره به‌ناوبانگ و مه‌زنه‌كانی كورد بووم وه‌ك حه‌زره‌تی نالی و قانع و وه‌فایی و دڵدار، له‌و كاته‌وه حه‌زی نووسینم بۆ دروست بوو، له ساڵی 1989 هاتمه دنیای نووسین و ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه.
چی وای لێكردووی شیعر بنووسیت؟
یه‌كه‌م هۆكار بووه هانده‌رم بۆ ئه‌وه‌ی بنووسم، چاوه‌ڕوانی دایكێكی شه‌هید بوو و كاری زۆری تێ‌كردم كه ڕۆڵه‌كه‌ی له سێداره درابوو، ئه‌ویش هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا بوو ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، واته ده‌ستپێكی نووسینه‌كانم له برین و ئازاری قووڵی گه‌له‌كه‌مه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، پاشان ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕانه‌ی ئه‌وسا كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نج و لاوانی وڵاته‌كه‌م ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام جیا له‌م هۆكارانه، دوو شتی تر هه‌ن كه ده‌تكه‌ن به شاعیر، یه‌كه‌م خه‌م و ئازارێكی قووڵ، دووه‌م عه‌شقێكی ئه‌به‌دی، منیش به‌ده‌ر نیم له‌و شاعیرانه و بێگومان هه‌ردوو هۆكاره‌كه بوون به پاڵه‌وانی نووسینه‌كانم.
ئه‌و عه‌شقه‌ی تۆ كردت به پاڵه‌وانی نووسینه‌كانت، پێی گه‌یشتی؟
نه‌خێر پێی نه‌گه‌یشتم، به‌ڵام خۆشبه‌خاته ئێسته خێزاندارم و خاوه‌نی سێ كچی نازدار و سه‌نگینم به‌ناوه‌كانی "په‌ری، سارا، سۆزیار" له‌گه‌ڵ كوڕێكی ژیر و چاوگه‌ش به ناوی ڕۆمان، ئه‌مانه دیاری په‌روه‌ردگارن و هه‌زاران جار سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ئه‌م خێزانه جوان و مه‌زنه‌ی پێ به‌خشیوم.
جوانترین وشه لای تۆ چییه و شیعره‌كانت گوزارشت له چی ده‌كه‌ن؟
نووسینه‌كانم هه‌میشه گوزارشت له ژانی گه‌له‌كه‌م و له خۆشه‌ویستیم بۆ خودا و نیشتمانه‌كه‌م ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مانانه‌ی سینگی خۆیان كردووه به قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، له هه‌مانكاتدا شیعره‌كانم گوزارشت له ته‌نیایی و دابڕان ده‌كه‌ن، جوانترین "وشه" لای من عه‌شقێكی ڕاسته‌قینه‌یه، بڕوا ناكه‌م هۆنراوه‌یه‌كم هه‌بێت باسی وه‌فا و عه‌شق و ئه‌وینی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نه‌كرابێت، دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌ده‌ر له شیعره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، شیعری دڵداریش ده‌نووسم.
شیعر بۆ چ مه‌به‌ستێك و بۆ كێ ده‌نووسی؟
من شیعر بۆ ئارامی و ئاسووده‌یی دڵ و ڕۆحی خۆم ده‌نووسم، هه‌روه‌ها شیعری هه‌مه‌ڕه‌نگبوون و نیشتمانی و ئه‌وینداری و ڕۆمانسیم نووسیوه، بۆ دایك و باوكم و نه‌ته‌وه‌كه‌م و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی ڕێی ئازادی وڵات و سروشتی ڕازاوه‌ی شاخ و خاك و ئاوی كوردستانیشم نووسیوه.
تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می شیعریت؟
به‌رهه‌می شیعریم زۆرن و زیاد له چوار دیوانم ئاماده‌ن بۆ چاپكردن، هه‌رچه‌نده تا ئێسته بۆم نه‌گونجاوه و ده‌رفه‌تم نه‌بووه چاپیان بكه‌م، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌نیازم چاپیان بكه‌م.
به‌شداری هیچ كۆڕێكی شیعری تایبه‌ت و هاوبه‌شت كردووه؟
به‌ڵی زۆر جار له هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بانگهێشت كراوم بۆ كۆڕی شیعری تایبه‌ت و هاوبه‌ش، به‌خۆشحاڵییه‌وه چووم.
تا ئێسته شیعرت بۆ هونه‌رمه‌ندان نووسیوه بیكه‌ن به گۆرانی؟
به‌ڵێ زۆرجار له‌سه‌ر داوای خۆیان شیعرم بۆ هونه‌رمه‌ندان نووسیوه و داومه پێیان، هه‌روه‌ها تێكستی شیعر بۆ گۆرانی جیاوازه و پێویسته بابه‌تی بێت و ده‌بێ سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتایی هه‌ڵبه‌ست هۆنراوه‌كانی ئاوێته و تێهه‌ڵكێشی یه‌كتر بن، تا له‌ڕووی ماناوه جوانترین واتا بدات و چێژی لێ ببینرێت.
له شیعردا پێڕه‌وی كام قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كه‌ی؟
پێڕه‌وی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی شیعری كۆن و ئازاد ده‌كه‌م و به هه‌ردوو شێوازه‌كه‌م نووسیوه.
له نووسینه‌كانتدا ستایلێكی تایبه‌ت به خۆتت پێڕه‌و كردووه؟
له ڕووی ستایله‌وه هه‌میشه هه‌وڵم داوه بۆ نووسین و شێوازی خوێندنه‌وه هۆنراوه‌كانم ستایلێكی تایبه‌ت به خۆمم هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ڕێی پهیامهكانمهوه به خه‌ڵكی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه هه‌میشه خۆشه‌ویستی بچێنن و ڕقوكینه و تۆڵه له یاد بكه‌ن، له هه‌مانكاتدا ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ خۆیان و به‌رانبه‌ره‌كانیان. له نووسیندا ڕێچكهشكێن بووم و ڕێبازی خۆمم دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و نووسینانه‌ی من ده‌یاننووسم، له‌وانه‌یه ژنان نه‌توانن یان بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌بێت به‌و شێوازه هه‌ستی خۆیان ده‌رببڕن.
وه‌ك چی؟
زۆربه‌ی ژنان هه‌ستێكی تایبه‌ت له ناخیاندا هه‌یه و ئه‌و حه‌ز و هه‌سته‌یان له ناخی خۆیاندا حه‌شار داوه و ڕه‌نگه نه‌توانن له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ ده‌وروبه‌ریان ده‌ربڕن، یان ئه‌و هه‌سته‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته پله‌ی عه‌شق، ته‌نیا حه‌زێكی كاڵ و كرچه، بۆیه زۆرجار ئاساییه باسیشی نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و پێگه‌یه تێپه‌ڕێت و بگاته لووتكه‌ی عه‌شق، له‌و كاته‌دا شاعیر وه‌ك په‌پووله سڵ له سووتان ناكاته‌وه و هه‌ر ده‌یه‌وێت بگات به ڕۆشنایی، وه‌ك ئه‌و هۆنراوانه‌ی گوزارشت له عه‌شق و ئه‌وینێكی پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌ن، كاتێك شاعیر ده‌كه‌وێته دنیای خه‌یاڵ و فه‌زایه‌كی فراوان له شیعر و هه‌ست گۆڕینه‌وه به زمانێكی ڕاستگۆیانه و دوور له قسه و قسه‌ڵۆكی ئه‌م و ئه‌و.
ئه‌ی تاكو ئێسته شیعرت بۆ مه‌به‌ستی هه‌وه‌سبازی نووسیوه؟
هه‌ستی من له‌گه‌ڵ هه‌ست و ئێش و ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مه، ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد به چه‌ندان دۆخ و ڕێی سه‌خت و ته‌نگژه‌ی جۆراوجۆری ژیاندا تێده‌په‌ڕێت، خۆم حه‌زم له شیعری هه‌وه‌سبازی نییه و هه‌موو كات پێم خۆشه گوزارشت له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌م و ده‌نگم له‌گه‌ڵ ده‌نگی گه‌نجان و لاوان و پیر و په‌ككه‌وته و منداڵانی ئه‌م وڵاته‌دا بێ، شیعره‌كانی من هه‌ڵقووڵاوی خه‌م و په‌ژاره‌یه، له‌گه‌ڵ نووسینی ئه‌و هۆنراوانه‌دا چه‌نده فرمێسكم ڕشتووه و شه‌ونخوونیم چێشتووه تا هۆنراوه‌یه‌كی جوان له دایك بووه.
له شیعره‌كانت تا چه‌ند ئاماژه‌ت به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژنان كردووه؟
به‌ڵی زۆرجار له شیعره‌كانم ئاماژه‌م به بوون و پێگه‌ی ژنان له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه كردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌م پێ داوه كه ژنی ڕه‌سه‌ن و باش له‌گه‌ڵ پیاوی مه‌رد و كارامه سه‌رچاوه‌ی كامه‌رانین بۆ خێزانه‌كان و گشت كۆمه‌ڵگه.
بۆچی نووسه‌ران و شاعیران به‌شێكی كاره‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له لایه‌نی پێوه‌ندیدار؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست ئاوڕ نه‌دراوه‌ته‌وه له نووسه‌ر و شاعیر تا بره‌و و گرنگی بده‌ن به زمان و شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی كه ده‌بێته مێژوویه‌كی ڕوون بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا. بۆیه منیش وه‌ك شاعیرێك ڕه‌خنه‌م له ده‌سه‌ڵات هه‌یه.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال